
پووختەی هەواڵ:
لە کولتووری یۆنانیی دێریندا، مێدوسا بوونەوەرێکی ئەفسانەییە و لەسەر شێوەی خانمێکە کە پرچەکانی مارن
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات سیمبولی مێدوسا وەکو شکۆ و سەرکەوتن بەسەر دوژمن بەکارهێنراوە
مێدوسا لەگەڵ بەرەوپێشچوونی کاتدا بووە بە جێگەی شانازیی سیاسی و کولتووریی یۆنانییەکان

توێژینەوەکە لە زانکۆی گازی عوسمان پاشای تورکیا ئەنجامدراوە؛ لەسەر پاشماوە شوێنەوارییەکانی ئەوپەڕی ڕۆژئاوای تورکیا ورددەبێتەوە، یۆنانییەکان لە سەردەمانی پێش زاییندا، لەم ناوچانە سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و مێدوسایان وەکو سیمبولی سەرکەوتن بەکارهێناوە.
بەهای سیمبولی مێدوسا بۆ یۆنانییە دێرینەکان:
پڕوپاگەندەی سیاسی: لەڕێگەی دراوی هەڵکۆڵراو بەم بوونەوەرە، پەیامی سیاسی و هێزیان بە بەرامبەرەکەیان گەیاندووە
پڕوپاگەندەی جەنگی: بەکارهێنانی سیمبولەکانی مێدوسا لە پاش جەنگ بە واتای شانازیکردن بووە بە بردنەوەکان
پاراستن: خەڵکی ئاسایی وەها بیریانکردووەتەوە سیمبولی مێدوسا لە ناخۆشی و ڕۆحە شەڕانگێزەکان دەیانپارێزێت
هونەر و ڕازاندنەوە: مێدوسا لە سەردەمە دێرینەکاندا، وەکو ڕازاندنەوە لەناو ماڵەکاندا بەکارهێنراوە

مێدوسا چییە؟
یەکێکە لە سەرەکیترین کارەکتەرەکانی ناو ئەفسانەناسیی یۆنانی
لە چەشنی گۆرگۆنە و بوونەوەرێکی تۆقێنەرە
نیگاکانی دەتوانن مرۆڤ بکەن بە بەرد
خاوەنی دوو خوشکە بە ناوەکانی: سسێنۆ و یوریالێ
ئەوەی جیاوازی دەکات لە خوشکەکانی ئەوەیە کە نەمر نییە

بۆچی دەکرێت مێدوسا وەکو دەستەخوشکی شاماران ناوببرێت؟
لە ئاستی پێکهاتەی ئەفسانەییدا، هێما و چارنووسیان هاوبەشە
لە بەناوبانگترین کارەکتەرە مێینەکانی ئەفسانەناسیی دێرینی مرۆڤایەتین
مار وەکو بوونەوەر سیمبولێکی هاوبەشیانە
هەردووکیان لە دەرئەنجامدا دەبن بە قوربانیی دەستی پیاو
هەردووکیان هێمان بۆ پاراستن