بەڕێوەبەرى هاتووچۆى هەڵەبجە بۆ ئەفسەران: دوور لە هەڵچوون ئەرکەکانتان جێبەجێ بکەن

پووختەى هەواڵەکە:

  • هاتووچۆى هەڵەبجە ئامادەکاریى بۆ بەڕێوەچوونى فێستیڤاڵى هەنار کردووە.

  • دوایین کۆبوونەوەى ئامادەکاریى کرا و بەڕێوەبەرى هاتووچۆ ڕێنمایى ئەفسەر و پۆلیسەکانى کرد.

  • بەڕێوەبەرى هاتووچۆى هەڵەبجە پێشبینى کرد نزیکە نیو ملیۆن گەشتیار سەردانى فێستیڤاڵەکە بکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێباز کەمال بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەى کرد و چەند ڕێنماییەکى پێدان و داواشى کرد تاوەکو دەتوانن پەنا بۆ سزادانى شۆفێران نەبەن.


بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە بۆ ئەفسەران:

  • ​ ئەرکی ئەمجارەتان قوورستر و گەورەترە.

  • ئەرکەکانتان بە ڕێکوپێکی و دوور لە ڕەفتاری هەڵچوون و دەمارگیریی جێبەجێ بکەن.

  • ڕێکخستنی هاتووچۆی شەقامەکان و ڕێزگرتن لە میوانان، گەشتیاران و ئاسانکاری لە پێشینەی کارەکانتان بێت.

  • ​ پێشبینی دەکرێت نزیکەی نیو ملیۆن گەشتیار لەم چەند ڕۆژەدا سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بکەن.

  • پیاوانی هاتووچۆ زیاتر لە هەموو کاتێک ڕۆڵی کاریگەریان پێدراوە و بەردەوام لەسەر شەقامەکان دەبن تاوەکو زۆرترین کارئاسانی بۆ شۆفێران بکەن.

  • تاوەکو دەکرێت دەست بۆ سزادان نەبەن، ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و سەرخستنی ئەم چالاکییە گرنگە ئابووری و گەشتیارییەی پارێزگاکە.

​بڕیارە سبەى فێستیڤاڵى هەنار لە هەڵەبجە دەستپێبکات و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بێت.

​

کەناڵ8

Tue Oct 27 2026

Loading related news...