
بە گوێرەی ئەجێندای یەکەم ڕۆژی دیداری ساڵانەی مێری، بافڵ تاڵەبانی کاتژمێر 11:20 خولەک پانێڵی دەبێت و لە بارەی "بوونیادنانی کوردستانێکی بەهێزتر؛ یەکڕیزیی و ئاسایش و هاوبەشی هەرێمی" گفتوگۆی لەگەڵ دەکرێت.
هەر لە یەکەم ڕۆژی دیداری مێری و لە پاش نیوەڕۆدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پانێڵی دەبێت. هەروەها ژمارەیەک کۆنسوڵی وڵاتانیش قسە دەکەن.
دیداری مێری (MERI Forum) چالاکییەکی ساڵانەی نێودەوڵەتی و نیشتمانیی سەرەکییە کە لەلایەن ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (MERI) ڕێکدەخرێت. ئەم کۆڕبەندە لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و تێیدا سەرکردە سیاسییەکان، داڕێژەرانی سیاسەت، ئەکادیمیستان، دیپلۆماتکاران و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی باڵیۆز و کونسوڵخانەى کۆدەبنەوە.