
پێشانگەکە لە ڕێکخستنی وەهبی ڕەسوڵ و بەهایدنە
ڕێکەوتی 18 بۆ 31ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت
ڕۆژانە کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ لە گالەری جیهان لە هەولێر دەکرێتەوە

لە ناوەڕۆکی کاتەلۆگی ئەم پێشانگە هونەرییەدا ئاماژە بەوە دراوە:
پڕۆژەی 24 کاتژمێر"، ئەوەمان بۆ دەخاتەڕوو، کە بەردەوامیی ڕاستەقینە لە دووبارەکردنەوەی ڕابردوودا نییە، بەڵکو لە گواستنەوەیەکی هۆشیارانە و لە پەیوەندیی نێوان ئەوەی هەیە و ئەوەی دەتوانێت لەدایک بێت، سەرچاوە دەگرێت.

پڕۆژەی هونەریی 24 کاتژمێر:
لە 24 تابلۆی هاوبەش پێکهاتووە
کەنڤاس لەم پڕۆژەیەدا دەبێتە کایەیەکی فەلسەفیی نێوەندگیر
هەوڵێکی فەلسەفییە بۆ تاقیکردنەوەی مەرجەکانی هاوکاری، پێکگەیشتن و بەدیهێنانی هاوبەش
دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ بیرکردنەوە و گریمانە بۆچوونی ئەوەی کە داهێنان لەو شوێنەدا سەرهەڵدەدات کە مرۆ ئەوی دیکە وک سنوورێک نابینێت