
خانەی سۆسەبیز لە پاریس، پاش نمایشێکی بێوێنە، یەکێک لە تابلۆ دەگمەنەکانی کلود مۆنێی فرۆشت
لەمیانی زیادکردنە ئاشکراکەدا، تابلۆکە توانی بڕی 55 ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە
تابلۆکە لە سەرەتای بیستەکانی سەدەی ڕابردوو دروستکراوە

بە گوێری ڕاگەیێنراوی سۆسەبیز: ئەمە گرانبەهاترین تابلۆیە تاوەکو ئێستا لە فەڕەنسا و لەچوارچێوەی زیادکردنی ئاشکرادا بفرۆشرێت.
پێشووتر باوەڕ وابە تابلۆکە بەنزیکەی 30 ملیۆن دۆلار کۆدەکاتەوە، بەڵام توانی سەری هەمووان بسوڕمێنێت و بڕی 55 ملیۆن دۆلار بۆ خاوەنەکەی کۆبکاتەوە.

بە ناونیشانی Iris لەنێوان ساڵانی 1924 و 1925 دروستکراوە
لە کۆتاییەکانی ژیانیدا کلود مۆنێ دروستیکردووە
مەتر و 60 بە مەتر و 80 سانتیمە
کانڤاسێکی ڕەسەنە و بێخەوشە
تاوەکو ئێستا ڤارنیش نەکراوە و هەمان ئەو چینەیە کە مۆنێ دروستیکردووە
