ئێران هۆشداریی دەدات؛ "گەرووی هوورمز داخراوە و ڕادارێکمان لە بەحرەین تێکشکاند"

دوو بەلەمی هەڵگری مووشەکی سەر بە سوپای پاسداران لە ئاوەکانی کەنداو و نزیک گەرووی هورمز
دوو بەلەمی هەڵگری مووشەکی سەر بە سوپای پاسداران لە ئاوەکانی کەنداو و نزیک گەرووی هورمز

پووختەی هەواڵەکە

  • سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ڕادارێکی ئەمریکییان لە بەحرەین کردووەتە ئامانج.

  • سوپای پاسداران دەشڵێت، ڕادارەکە بە شەش درۆن کراوەتە ئامانج.

  • میدیای بەحرێنیش دەڵێت، درۆنێکی ئێرانی لە ئاسمانی بەحرەین خراوەتە خوارەوە.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، بە شەش درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ڕادارێکی ئەمریکی لە بنکەی ئاسمانیی ڕیفاع لە بەحرەین و تێکیان شکاندووە.


سوپای پاسدارانی ئێران:

  • توانیومانە بە وردی ئامانجەکەمان بپێکین.

  • هێرشەکە وەک وەڵامێکە بۆ دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ئەمریکا و بە قاچاخبردنی نەوت لە گەرووی هوورمزەوە.

  • گەرووی هوورمز داخراوە و هەر دەستدرێژییەکی دووبارە، وەڵامی تووندتر و سەختتری بە دواوە دێت.

هەر ئەمڕۆ میدیای بەحرەین بڵاویکردەوە، "لەلایەن سیستمی بەرگریی وڵاتەکەیانەوە درۆنێکی ئێرانی خراوەتە خوارەوە و تێک شکاوە".

ئەم پێشهاتانە لەکاتێکدان، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندووە، تەنیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوو توانیویانە درۆنێکی MQ1ـی ئەمریکی لە دوورگەی قشمی وڵاتەکەیان بخەنە خوارەوە.

بەگوێرەی سوپای پاسدارانی ئێران لە دەستپێكی جەنگەوە تاوەکو ئێستا توانیویانە 56 درۆنی MQ9 و 17 درۆنی MQ1ـی ئەمریکی تێکبشکێنن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

کەشتییەکی گازهەڵگر لە گەرووی هورمز گڕی گرت؛ پاسدارانیش هۆشداریی دەدات

سامیا حەسەن

Sun Nov 15 2026

Loading related news...