پێشكەوتووترین نەخۆشخانەی ددان لە سلێمانی كرایەوە

کەناڵ818/10/2026
  • لەلایەن سەرمایەدارێکەوە دروستکراوە و وەک نەخۆشخانەیەکى گشتى دەخرێتە خزمەتەوە.

  • سەرجەم خزمەتگوزارییەکانى بەبێ بەرامبەر دابیندەکرێن.

  • منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لەوێ چارەسەر دەکرێن.


نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتووی ددان لە کەرتی تەندروستیی حکومى لە سلێمانی کرایەوە، کە لە باشترینەکانی هەرێمى کوردستان و عێراق دەبێت و خزمەتگوزارییەکانی ددان پێشکەش بە منداڵان و پێگەیشتووان دەکات.


زانیاریى لەبارەى نەخۆشخانەکەوە:

  • ناوى نەخۆشخانەکە فایەق حاجی عەلییە.

  • لەسەر ئەرك و لەلایەن سامان حاجی فایەق بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گروپی كۆمپانیاكانی فایەقەوە دروستكراوە.

  • وەك نەخۆشخانەیەكی گشتیی حكومی ڕادەستی تەندروستیی سلێمانی كرا.

  • پێشکەوتووترین پێداویستییەکانی پشکنین و چارەسەر بۆ ددانی منداڵان و پێگەیشتووان دابینکراون.

  • گرنگییەکی تایبەت بە منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەدرێت، وەکو منداڵانی داون، فرەجووڵەیی و بیرکۆڵی.

  • ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و بەرپرسانى حکومى کرایەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە ڕێوڕەسمى کردنەوەى نەخۆشخانەکەدا سوپاسى سامان حاجی فایەق كرد و  کە لە بوارى خزمەتگوزارییدا پشتیوانى دامەزراوەكانی حكومەتی خۆجێیی سلێمانی کردووە.

کەناڵ8

Sun Oct 18 2026

Loading related news...