نرخی بەنزین زیاتر بەرزبووەوە

کەناڵ8
بەنزینخانەیەكی شاری سلێمانی. فۆتۆ: حەمە سوور - كەناڵ8
بەنزینخانەیەكی شاری سلێمانی. فۆتۆ: حەمە سوور - كەناڵ8

نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لیترێک بەنزینی نۆرماڵ نزیکبووەتەوە لە هەزار دینار.

ماوەی چەند هەفتەیەکە، هەفتە لەدوای هەفتە نرخی بەنزین بەرزتردەبێتەوە و لەدوایین بەرزبوونەوەشدا 50 دینار چووەتەسەر هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ و موحەسەن، بەوجۆرە لەماوەی مانگێکدا 100 دینار چووەتەسەر هەر لیترێک بەنزین.

ئێستا نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بەرامبەر 925 دینار و بەنزینی موحەسەن بەرامبەر هەزار و 170 دینار و بەنزینی سۆپەریش بەرامبەر هەزار و 370 دینارە.

بەهۆی ئەم دۆخەوە، ئێستا لە هەولێر خواست لەسەر ئەو بەنزینە زیادیکردووە کە حکومەتی عێراق بە نرخی پاڵپشتیکراو دابینی دەکات، ئەوەش نۆرەی بەنزینی زیادکردووە.

کەناڵ8

Sat Aug 24 2024

Loading related news...