ئەگەر بەردی زراوت هەیە ئەم رێنماییانە بۆ تۆیە

د.هێمن مەحمود محەمەد، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی


چارەسەری هەمیشەیی بەردی زراو تەنیا و تەنیا نەشتەرگەریی لابردنی تورەکەی زراوە، بەڵام ئەو کەسانەی بەردی زراویان هەیە باشترە پارێزبکەن و هەندێک رێنمایی تایبەت پەیڕەوبکەن بۆ ئەوەی بەردەکە کێشەی گەورەتریان بۆ دروستنەکات:

  • پارێزبکەن لە ژەمی قورس و خواردنی چەور: وەکو کەباب و دووگی ئاژەڵ، کفتە، سەروپێ، بنکڕی برنج، یاپراخ، قەیماغ، خواردنی فاست فوود و سوورەوەکراو
  • خۆیان لە سەرما و کەشوهەوای سارد بپارێزن
  • کارێک نەکەن زۆر ماندوویان بکات و ئارەقیان پێبکاتەوە و بێتاقەبن

سەرەڕای ئەمانەش، هەرکاتێک بەهۆی بەردەکەوە ئازاریان بۆ دروستبوو، باشترین کات بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری سێ بۆ چوار رۆژی سەرەتای دروستبوونی ئازارەکەیە.

Loading related news...