کۆپەرنيکۆس: مانگی حوزەيران و ئاب گەرمترين مانگ بوون
خزمەتگوزاری گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆس لە راپۆرتیکيدا بڵاويکردەوە، مانگەکانی حوزەيران و ئابی ئەمساڵ گەرمترين مانگن کە لە ساڵی 1940ەوە تۆمارکرابێت.
کۆپەرنيکۆس باسی لەوەشکردووە، ئەو گەرمایە ئەگەری رووداوە توندەکانی کەشوهەوا وەک شەپۆلی گەرما و بارانبارینی زۆر و لافاو و ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان زیاد دەکات.
هەر بەگوێرەی کۆپەرنيکۆس، تۆمارە گەرمييەکانی ئەمساڵ ئەگەری ئەوە زياد دەکەن کە ساڵی 2024 گەرمترين ساڵ بێت کە تۆمارکراوە.
جێفری هاوارد، مامۆستای یاریدەدەری تەندروستی گشتی لە زانکۆی تەکساس رايگەياندووە، داتاکان دەریدەخەن مردن بەهۆی گەرماوە لە ئەمریکا لە دەیەکانی رابردوودا دوو هێندە زیادی کردووە.
کۆپەرنيکۆس دەزگايەکی چاودێری ژينگەی يەکێتی ئەوروپايە لە ساڵی 1971 دامەزراوە، زانیارییەکانی وەک لە مانگە دەستکردەکانەوە چاودێری کەشوهەوا دەکات، بۆ ئەوەی وێنەیەک لەو کەشوهەوايە وەربگرێت کە لە سەرانسەری جیهاندا هەيە. ئەو وێنەیە لەگەڵ بارودۆخی کەشوهەوای ساڵانی پێش 40ەکاندا بەراورد دەکات بۆ هەژمارکردنی تێکڕای پلەی گەرمی جیهانی.
06/09/2024