
نۆیەم پێشانگەی تایبەتی سەعید ئیسماعیل لە کارگەی کولتووری سلێمانی کراوەتەوە
تابلۆکان لەبارەی پەیوەندیی مرۆڤە بە کەش و ژینگەکەیەوە
21 تابلۆ نمایشدەکرێن
ئەو تابلۆیانەی نمایش کراون:
قەبارەیان جیاوازە
کەرەستەی جۆراوجۆریان تیادا بەکارهێنراوە
فیوژن و تێکەڵکردنی کەرەستەکانیان تیادا بەدیدەکرێت
ناوەڕۆک و پەیامی جیاواز دەگەیەنن
لەبارەی پێشانگەکە: تاوەکو تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ لە گەلەریی ئێستا نمایش دەکرێن.
سەعید ئیسماعیل:
ساڵی 1972 لە کەرکووک لەایکبووە
هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی بەغداد 2014
مامۆستایە لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی
تاوەکو ئێستا بەشداریی لە زیاتر لە 100 پێشنگەی ناوخۆیی و دەرەکیی کردووە
بەشدارە لە چالاکییە مرۆییەکاندا
خاوەنی زیاتر لە 10 بڕوانامەی ڕێزلێنانە