باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق: گرووپەکانی نزیک لە ئێران تۆمەتبارى هێرشی سەر بنکەیەکى راوێژکاریى نێودەوڵەتیین
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، رایگەیاند، گرووپەکانى نزیک لە ئێران هێرشەکەى شەوى 10ى ئەم مانگەیان بۆسەر بنکەیەکى راوێژکارانى نێودەوڵەتى لە نزیک فڕۆکەخانەى عێراق ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ هەینى، 13ـى ئەیلولى 2024، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، گرووپەکانی نزیک ئێران هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکى راوێژکارانى نێودەوڵەتى، بەڵام هیچ زیانێکى گیانیی نەبووە.
باڵیۆزخانەکە دەشڵێت، لە بەرامبەر ئەو هێرشانەى دەکرێتە سەر بنکەکانیان، مافی بەرگریکردنیان لە خۆیانیان هەیە.
درەنگانى شەوى سێشەممە 10ـی ئەیلول، هێرش کرایە سەر کۆمەڵگەی پشتیوانیی دیپلۆماسیی لە بەغداد، کە دامەزراوەیەکی دیپلۆماسی ئەمریکییە، بەڵام هیچ زیانێکى گیانیی نەبوو.
دواى هێرشەکەش، تەحسین خەفاجى- سەرۆکى شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق رایگەیاند، دەنگى تەقینەوەیەک لە بنکەى راوێژکارانى نێودەوڵەتیی لە فڕۆکەخانەى بەغداد بیستراوە.
13/09/2024