ئۆجەلان: بە پیلانگێڕی و فێڵ و تەڵەکە برامە ئیمراڵی

پووختەى هەواڵەکە

  • عەبدوڵا ئۆجەلان نامەیەکی بۆ 20ـەمین کۆنفرانسی یەکێتیی ئەورووپا، تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کورد نارد.

  • ڕەخنە لە هەڵوێستى یەکێتیى ئەورووپا دەگرێت.

  • جەخت لەسەرخستنى پرۆسەى ئاشتى دەکاتەوە.


    عەبدوڵا ئۆجەلان لە نامەکەدا دەڵێت، پڕۆسەی ئاشتی بۆ ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش گرنگ و مێژووییە، داواى هاوکارى بۆ سەرخستنى دەکات.


    ناوەڕۆکى نامەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان:

    • دەستگیرکردنم "پیلانگێڕی، فێڵ و تەڵەکە" بوو.

    • گەلی ئەورووپا بێئاگا بوون لەوەی بەرامبەرم کراوە.

    • یەکێتیی ئەوروپا ڕۆڵی بونیادنەرانەی لە دیموکراتیزەکردنی تورکیا و چارەسەرکردنی پرسی کورددا هەبێت.

    • پێویستە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کار بۆ ئاشتی و دیموکراسییەت بکرێت.

    • ئەوەی ئێستا لە تورکیا دەیکەن، گرنگ و بایەخدارە.

    • لەبری شەڕ، قڕکردن و جیاکاری، کێشەکان بە ڕێگەی یاسایی و سیاسیی چارەسەر بکرێن.

    تازەترین دیدى ئۆجەلان بۆ پڕۆسەى ئاشتى:

    • پڕۆسەی ئاشتی کارێکی جددییە.

    • ئەم پڕۆسە بۆ ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش هەنگاوێکی مێژووییە.

    • سەرکەوتنی پڕۆسەکە، ئاشتی، ئارامی و دیموکراسییەت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنێت.

    ئۆجەلان لە 15ـى شوباتی 1999، لە کینیا دەستگیر کرا و برایەوە تورکیا، خۆى لە چەندین نووسین و دیداردا دەستگیرکردنەکەى لە پیلانى هاوبەشیى سی ئای ئەی،  دەزگای میت و موسادى ئیسرائیل ناوبردووە.

    زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

    باخچەلی پێشنیازی پێدانی پێگەیەکی گرنگ بە ئۆجەلان دەکات



Loading related news...