باسم عەوادی: سیستمی بەرگریی ئاسمانی پێشکەوتوومان بەدەستدەگات

باسم عەوادى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق. 
فۆتۆ: نوسینگەى رۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عێراق
باسم عەوادى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق. فۆتۆ: نوسینگەى رۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عێراق

گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەهێزکردنی توانای هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی بەردەوامە و  دەشڵێت، سەرەتای ساڵی داهاتوو سیستمی بەرگریی پێشکەتوویان بەدەستدەگات.

باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاندووە "بەزاندی ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، دەستدرێژییەکی گەورەیە".

راشیگەیاندووە، "حکومەتی عێراق کاردەکات بۆ پێشخستن و بەهێزکردنی تواناکانی هێزی بەرگریی ئاسمانی".

عەوادی باسیلەوەشکردووە، "کۆریای باشوور، سەرەتای ساڵی داهاتوو، سیستمی بەرگریی ئاسمانی پێشکەوتوو رادەستی عێراق دەکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە "حکومەتی عێراق سەرکەوتووبووە لە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی".