لە زانکۆی سلێمانی، هەنگاوێکی نوێ بەرەو ژینگەیەکی سەوزتر هەڵدەگیرێت.
هەنگاوەکە کە لە چاندنی نەمامێکەوە دەست پێ دەکات.
ئامانجەکەی گەورەترە لەوەی تەنیا چەند دارێک لە زەویدا بچێندرێن.
هەڵمەتی نەمامچاندن لە زانکۆی سلێمانی، بە هەوڵ و هاوکاریی دامەزراوەی ڤیم و کونسوڵگەری هیندستان، هەنگاوێکە بۆ زیاترکردنی ڕووبەرە سەوزەکان و بڵاوکردنەوەی کەلتووری پاراستنی ژینگە.
لەم هەڵمەتەدا 130 نەمامی سنبەوبەر چێندران.
چاندنی نەمامەکان تەنیا جوانکردنی دیمەنی شوێنەکان نییە.
هەنگاوێکە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی پیسبوونی ژینگە.
باشترکردنی کوالێتیی هەواو دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ نەوەکانی داهاتوو.
ڕێژەی سەوزایی لە شاری سلێمانی گەیشتووەتە 20 و بەوەش ستانداردی جیهانیی تێپەڕاندووە. لەگەڵ ئەوەشدا، هەوڵەکان بۆ سەوزکردنی زیاتری شارەکە بەردەوامە.
لە ڕۆژی جیهانیی ژینگەدا؛ لە شاخى گۆیژە هەڵمەتێکى پاککردنەوە و نەمام ڕواندن بەڕێوەچوو
بەهرۆز سالار: لە سنووری باخچەکانی سلێمانی 300 هەزار نەمام دەچێنرێن