بەشار ئەسەد، لە دکتۆرەوە بۆ دیکتاتۆر!
بەشار ئەسەد کوڕی دووەمی حافز ئەسەد بوو و دانەنرابوو ببێت بە سەرۆک لە پاش باوکی، بەڵام بە مردنی برا گەورەکەی بەپەلە ئەم ئامادە دەکەن بۆ سەرۆکایەتی.
بەشار دەرچووی کۆلێژی پزیشکی بووە لە سووریا، پاشان دەچێت بۆ بەریتانیا بۆ راهێنان و تەواوکردنی خوێندن و هەر لەوێ ژنەکەی ئێستای دەناسێت و ژیانێکی بێدەنگ بەڕێدەکەن و نەخۆش چارەسەردەکەن.
کاتێک براکەی دەمرێت، بەپەلە ئەم دەهێننەوە بۆ سووریا. خێرا لە ماوەی سێ چوار ساڵێکدا کۆلێژی سەربازی پێدەبڕن و هەموو ئەفسەر و مامۆستا سەربازییە کۆنەکان خانەنشین دەکەن بۆ ئەوەی بەشار دەربچێنن و خێرا پلەی سەربازی بەرزدەکەنەوە.
کاتێکیش باوکی دەمرێت، دەستووری وڵاتی بۆ دەگۆڕن هەتاوەکو جێی بکەنەوە لە سەرۆکایەتی.



لە دکتۆرێکی چاو کە ناسکترین ئەندامی جەستەیە و دکتۆریش هەمووی رەحم و بەزەیی و تێگەشتنە لە ئازار و نارەحەتی، بەشار دەبێت بە خراپترین دکتاتۆر (بەگوێرەی بۆچوونی نەیارەکانی)
د. زانیار نووری ئاغال
08/12/2024