
ڕێبوار تەها: تیروپشکی کۆتایی لە ژێر چاودێری ڕاستەوخۆی دەسەڵاتی دادوەریدا ئەنجام دەدرێت.
ئەحمەد کەرکووکی: پشکنین و هەڵسەنگاندنی فۆڕمەکان لە قایمقامییەتی کەرکووک تەواو بووە.
بەگوێرەى زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، پڕۆسەی جیاکردنەوە بۆ دامەزراندنی زیاتر لە حەوت هەزار کەس لەسەر میلاکی گرێبەستەکانی پارێزگای کەرکووک کۆتاییهات و جێگرى پارێزگارى کەرکووکیش دەڵێت، تیروپشکی کۆتایی لە ژێر چاودێری دەسەڵاتی دادوەریدا دەبێت.
ڕێبوار تەها، بۆ کەناڵ8: بۆ دامەزراندنی حەوت هەزار و 303 پۆست.
142 هەزار هاوڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنییان پڕکردووەتەوە.
بە مەبەستی گەرەنتییکردنی دادپەروەری، نووسراوێکى فەرمی ئاڕاستەی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکووک کراوە.
بۆ دەستنیشانکردنی چەند دادوەرێک، تاوەکو بەشێوەیەکی یاسایی سەرپەرشتی پڕۆسەی تیروپشکەکە بکەن.
ئەحمەد کەرکووکی: پشکنین و هەڵسەنگاندنی فۆڕمەکان لە دیوانی قایمقامییەتی کەرکووک تەواو بووە.
ئەنجامدانی تیروپشکەکە تەنیا ئەو داواکارانە دەگرێتەوە کە بڕوانامەی ئەکادیمییان نییە.
لە دوای تەواوبوونی ئەم قۆناغە یاساییە لە ژێر چاودێری دادوەراندا، ناوی کۆتایی سەرجەم وەرگیراوان بە فەرمی ڕادەگەیێنرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونی ورد بۆ پاراستنی مافی سەرجەم پێشکەشکاران.
پارێزگاری کەرکووک: داوای جێگیرکردنی 7,000 پلەی وەزیفی و مووچەی 2,200 وانەبێژ دەکەین

