ئەحمەد موفتى: سەرچاوەى گازى سروشتى پارێزگاى سلێمانییە

ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان

پووختەى هەواڵەکە

  • ئەحمەد موفتى: هەرێمى کوردستان لە بەرهەمهێنانى گازى سروشتى گەیشتووەتە ئاستى خۆبژێوى.

  • پێویستە ئاسایشى کۆمپانیا وەبەرهێنەکانى نەوت و گاز بپارێزرێت.

  • هەرێمى کوردستان ڕۆژانە 270 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.

  • لە عێراق 1.5 ملیۆن پێ سێجا گازى سروشتى بەرهەمدەهێنرێت.

  • گازى سروشتى کلیلى گۆڕانکاریی ئابووریى عێراقە.

  • بەرهەمهێنانى نەوت لە هەرێمى کوردستان لەسەر بنەماى هاوبەشییە لەگەڵ کۆمپانیاکان.

  • 90%ـى بەرهەمهێنانى نەوت بۆ هەناردەکردنە.

  • پێش بەرهەمهێنانى گازى سروشتی پێویستە بفرۆشرێت.


ئەحمەد موفتى، بریکارى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان، لە پانێڵێکدا لە کۆنفرانسی ساڵانەی دەستپێشخەریی عێراق لە چاتام هاوس ڕایگەیاند، حکومەتى ئێستاى عێراق گرنگیى زیاتر بە سێکتەرى غاز دەدات و دەشڵێت، عێراق پێویستە زیاتر گرنگى بە غاز بدات لە جیاتى نەوت و جەختدەکاتەوە سلێمانى سەرچاوەیەکى گرنگى دابینکردنى غازى عێراقە.


قسەکانى ئەحمەد موفتى لە پانێڵەکە

  • بەرهەمهێنانى نەوت لە هەرێمى کوردستان لەسەر بنەماى هاوبەشییە لەگەڵ کۆمپانیاکان.

  • پێشتر ڕێککەوتنى سێلایەنە لە نێوان وەزارەتى نەوت و وەزارەتى سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکان کراوە.

  • ڕۆژانە 270 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمى کوردستان بەرهەم دەهێندرێت.

  • نەوت لە عێراق لە 90% بۆ هەناردەکردنە.

  • پارەکەشى دێتەوە ناوخۆ بۆ مووچەیە و مووچەش بۆ کڕینى کەرەستەو پێداویستیى هاوردەکراوە.

  • جارێکى دیکە ئەم پارەیە دەچێتە دەرەوە بۆیە ئێمە پێویستمان بە گۆڕینى ستراتیجە.

  • لە بارەى غاز، سەرۆکوەزیران دیدێکى جیاوازى لەوانەى پێش خۆى هەیە.

  • بڕوای وایە بۆئەوەى وەبەرهێنان لە غاز بکەیت پێویستە بەر لەبەرهەمهێنان کڕیار ئامادەبکەیت.

  • سێکتەرى غاز لە سلێمانییە.

  • ڕۆژانە لە کۆرمۆر 500 ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەم دەهێندرێت.

  • بەردەوام لە هەوڵى زیادکردنى بەرهەمدان.

  • کۆمپانیاى HKN کار لە کێڵگەى غازى میران دەکات.

  • وەبەرهێنانى تێدادەکەن و کارى باش لەو کێڵگەیە کراوە.

  • عێراق یەک ملیار و 500 ملیۆن مەتر سێجا غاز بەرهەم دەهێنێت.

  • پێویستى بە غازى هەرێمى کوردستانە.

  • ئێمە گەیشتوینەتە ئاستى خۆژیێنى لە بەرهەمهێنانى غاز و بۆ وێستگەى کارەباى کەرکووک دەینێرین.

ئەحمەد موفتى ئاماژە بەوە دەکات، کۆمپانیا هاتووە غاز بۆ کارەباى هەشت ملیۆن کەس بەرهەم دەهێنێت، بەڵام درۆنێکى 15 هەزار دۆلارى لە کارى دەخات، ئێستا هەشت ملیۆن کەس کارەبایان لە 24 کاتژمێرەوە کەمبووەتەوە بۆ شەش کاتژمێر و بوتڵى غاز لە هەشت هەزار دینارەوە نرخەکەى گەیشتووەتە 30 هەزار دینار بۆیە بەر لە هەموو شت کۆمپانیاکان پێویستیان بە گەرەنتیکردنى سەقامیریی ئاسایشى کارکردنیانە.

لە بارەى بەرهەمى نەوتى هەرێمى کوردستانەوە ئەحمەد موفتى گوتى، ئێمە ڕۆژانە 270 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنین، بەڵام بە هۆی ئەوەی لە ماوەی ڕابروودا لە عێراق و هەرێمی کوردستان مامەڵەی دروست لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت نەکرا، بۆیە بەرهەمهێنانی نەوت کەمیکرد.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ئەحمەد موفتی بۆ کەناڵ8: دڵنیایی دەدەینە هاونیشتمانییان هیچ گرفتێکی غاز دروست نابێت.

دواى فەرمانەکەى عەلى زەیدی شاندێک بۆ لێکۆڵینەوە لە بەغدادەوە گەیشتنە کێڵگەى کۆرمۆر

Loading related news...