
لە هەرێمى کوردستان زیاتر لە 500 هەزار فەرمانبەر، خانەنشین و پێشمەرگە ڕەزامەندیی وەرگرتنى زەوییان هەیە.
لە هەولێر 55 هەزار و لە سلێمانى 27 هەزار و لە دهۆک 21 هەزار پارچە زەوى دابەشکراون.
هەڵەبجە لە قۆناغى ئامادەکاریدایە بۆ دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەراندا.
کارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانیى هەولێر بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، 82 هەزار کەس ڕەزامەندیی وەرگرتنى زەوییان هەیە و 55 هەزار پارچە زەوى دابەشکراوە.
ئەنجوومەن حسێن: 75 هەزار کەس ڕەزامەندیی وەرگرتنى زەوییان لە سنوورى سەرۆکایەتى شارەوانیى سلێمانى هەیە.
27 هەزار کەس زەوییان وەرگرتووە.
قۆناغى داهاتووى دابەشکردنى زەوى فەرمانبەران لە دۆڵەڕووت دەبێت.
دیار بەحرى، بەڕێوەبەرى گشتیی شارەوانییەکانى دهۆک بۆ کەناڵ8: 21 هەزار پارچە زەوییان دابەشکردووە.
ئامادەکارى کراوە بۆ دابەشکردنى زەوى لە چەند شارۆچکە و شارەدێیەکى سنوورەکە.
سەلام بیلال، سەرۆکى شارەوانیى هەڵەبجە بۆ کەناڵ8: تاوەکو ئێستا بە چەند قۆناغێک نزیکەى دوو هەزار پارچە زەوییان دابەشکردووە.
ئەو چین و توێژانە لە ساڵى 2002 تاوەکو 2017 ڕەزامەندیی وەرگرتنى زەوییان هەبووە.
10 هەزار فەرمانبەر لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە، ڕەزامەندیی وەرگرتنى زەوییان هەیە.
زەوى ئامادەکراوە و کارەکانى نەخشەسازى تەواوبووە.
شارەوانى هەڵەبجە چاوەڕوانى گۆڕینى ڕەگەزى زەوییەکانن لە کشتوکاڵییەوە بۆ نیشتەجێبوون.
لە هەرێمى کوردستان زیاتر لە 500 هەزار فەرمانبەر، پێشمەرگە و خانەنشین ڕەزامەندیی وەرگرتنى زەوییان هەیە و زۆرینەى ئەوانەى ڕەزامەندییان هەیە، تاوەکو ئێستا زەوییان پێنەردراوە، ئەوانەش کە زەوییان وەرگرتووە، نازانن زەوییەکانیان لەکوێیە و سەرۆکایەتى شارەوانیى هەولێریش کڕین و فرۆشتنى ئەو زەوییانەى بەتەواوى قەدەغەکرد، تاوەکو ئەوکاتەى ڕێکارەکانى تاپۆکردنیان بەکۆتا دێت.
ئەو فەرمانبەرانى زەوییان لە شارەوانى کڕیوە بە سوودمەند بوو هەژمار دەکرێن
پێنج گوندى سلێمانى دەکرێنە گەڕەک
شارەوانیى هەولێر: کڕین و فرۆشتن بە زەویی فەرمانبەران قەدەغەیە

