
لە بۆڕسەى جیهانیدا نرخى زێڕ و زیو کەمێک بەرزبوونەوەیان تۆمار کردووە و هۆکارەکەشى بۆ خاوبوونەوەى گرژییەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەگەڕێتەوە.
پێشبینییەکانی نرخی زێڕ بۆ کۆتایی ساڵی 2026 تاوەکو چوار هەزار و 750 دۆلارە بۆ هەر ئۆنسەیەک کە لەلایەن دامەزراوەى ئێچ سى بى سى خراوەتەڕوو، کۆمپانیای جەى پى مۆرگان ئاماژە بە ئەگەری گەیشتن بە ئاستی بەرزتری وەک شەش هەزار دۆلار دەکات بۆ هەر ئۆنسەیەک، بەمەرجى بارودۆخى گونجاوى بازاڕەکان.
ئاڵۆزییەکانى خۆرهەڵاتى ناوەڕاست بەهۆى جەنگى ئێرانەوە هۆکار بووە بۆ دابەزینى نرخى زێڕ و زیو، چاوەڕواندەکرێت بە کۆتاییهاتنى جەنگ، نرخى کانزا زەرد و خۆڵەمێشیێکە بەرزبوونەوە تۆمار بکەن.

.jpg)

.jpg)
