
گەڕانەوەى ئەو گەنجانەى لە لیبیا دەکەونە دەست گرووپە چەکدارەکان بەردەوامە.
سۆراخ و گەڕاندنەوەى گەنجانى کۆچبەر بە هەماهەنگى باڵیۆزخانەى عێراق و فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەیە.
چەند ساڵێکە بەشێک لە گەنجان لیبیا وەک ڕێڕەوێکى کۆچ بەکاردەهێنن و سەلامەت نییە.
ناوەندی هاوبەشیی هەماهەنگیی قەیرانەكان ڕایگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەش گەنجی دیکە کە لیبیا ڕزگار کرابوون، گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی ناوخۆ تەواوی ئامادەکاریەکانیان بۆ پێشوازی، کارئاسانی و هەماهەنگی لەنێوان تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردبوو.
دوای پشکنین و چارەسەری پزیشکی لەلایەن تیمە تەندروستییەکانی فڕۆکەخانە، تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ گەنجەکان ڕادەستی خێزانەکانیان کرانەوە.
چواردە گەنجی دیکەش لە زیندانەکانى لیبیا دۆزراونەوە و هەنگاوەکانی دەرهێنان و هێنانەوەیان لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەستیپێکردووە.
لەگەڵ تەواوبوونی مامەڵەکانیان لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەگەڕێنرێنەوە.
گەڕان بە دوای 10 گەنجە وونبووەکەی ڕاپەرینیش بەردەوامە.
بەشێک لە گەنجانى هەرێمى کوردستان ڕێگەى لیبیا بۆ گەیشتن بە ئەورووپا بەکاردەهێنن، ناوەندی هاوبەشیی هەماهەنگیی قەیرانەكان دەڵێت بەکارهێنانی ڕێگای لیبیا بەرێژەی 87% کەمبووەتەوە.
شەش کۆچبەرى کورد لە باڵیۆزخانەى عێراقن لە لیبیا
چارەنووسی کۆچبەرانی کورد لە لیبیا؛ پشکنینی DNA ڕاستییەکان ئاشكرا دەکات

