
ڤینسێنت کۆمپانی، ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، نەخۆشخانەی بەجێهێشت و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەڵمانیا، ڤینسێنت لە قۆناغی چاکبوونەوەدایە، بەڵام بەرپرسانی یانەکەی دەیانەوێت پشوویەکی تەواو بدات پێش گەڕانەوەی بۆ سەر هێڵی یاریگە و سەرکردایەتیکردنی یانە باڤارییەکە لە یارییەکانی داهاتوودا.

لە ماوەی ڕابردوودا لە کاتی ئەرکی مەشقدانی تیپەکەیدا، کۆمپانی دووچاری لەهۆشخۆچوون هات، بەوهۆیەوە ڕاستەوخۆ لە یاریگەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.