
سەڕەرای ئەوەی کە داهاتووی مایکڵ کاریک لەگەڵ مان یونایتد نادیارە و ژووری جلگۆڕین بارودۆخی باش نییە، بەڵام گەڕاونەتەوە بۆ مەشق و راهێنانەکان، بەشێکی میدیاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کاریک لە ناو ژووری جلگۆڕین پەیامی بە یاریزانەکانی گەیاندووە.. هاوکات کۆبونەوەکانی مان یونایتد ئەنجامی هەبووە و بڕیارێکیان داوە.
باس لەوە دەکرێت کە ئەگەر گۆڕانکاری لە پۆستی ڕاهێنەری یەکەمدا ڕووبدات، ئەوا سەرکردایەتی یانەکە پلانی پێشوەختەی هەیە بۆ دەستنیشانکردن و ڕاکێشانی باشترین سەرکردەکانی ناو دنیای ڕاهێنەرایەتی، واتا کاریک ماڵئاوایی دەکات، بەڵام جارێ لەناکاو لەم بارودۆخە بەڕێی ناکەن.
لەم چوارچێوەیەدا، چەندین ناوی دیار لە باکگراوندە جیاوازەکانەوە هاتوونەتە پێشەوە و بوونەتە جێگەی سەرنجی سەرەکی چاودێران و هاندەرانی یانەکە.
یەکێک لەو ناوانەی کە زۆرترین باسی لێوە دەکرێت، بریتییە لە ئێدی هاوی ڕاهێنەر، کە بەهۆی کارە نایابەکانی و دروستکردنی پێکهاتەیەکی بەهێز توانیویەتی سەرنجی زۆربەی یانە گەورەکانی ئینگلتەرا بۆ لای خۆی ڕابکێشێت. هاوکات ناوی جولیان ناگێلسمانی ئەڵمانیش وەک بژاردەیەکی تری ئاستبەرزی ستراتیژی دەدرەوشێتەوە، بەرهەمی فەلسەفە و شێوازە مۆدێرنەکەی لە یاریکردن و بەڕێوەبردنی یاریزانە لاوەکاندا متمانەی زۆری بەدەستهێناوە
. لە لایەکی تریشەوە، پێگەی مایکل کاریک لەناو یانەکەدا و ئەزموونی پێشووی وەک ڕاهێنەری کاتی، وایکردووە کە وەک یەکێک لەو کەسایەتیانە سەیر بکرێت کە دەتوانێت لە کاتی قەیرانەکاندا یانەکە بپارێزێت و هاوسەنگی بگەڕێنێتەوە بۆ ژووری جلگۆڕینی یاریزانەکان، واتە بە تەواوی نیازیان وانییە کاریک بەرێبکەن و ئاوا ماڵئاوایی لێبکەن، چونکە یانەکە خۆی بە قەرزاری کاریک دەزانێت، کە وەرزی رابردوو لە خراپترین باوردۆخدا ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی گرتە دەست و لە ناوچەی دابەزین رزگاری کرد، تا وایلێهات بۆ ئەمساڵ کورسییەکی چامپیۆنزلیگ داگیربکەن، بەڵام ئەمساڵ بەو شێوازە نەبوو کە چاوەڕواندەکرا، یونایتدێکی بەهێز نەبیندرا، ئەمە سەرەرای خەرجییە زۆرەکان و ئەنجامدانی گرێبەستی گەورە.
بەڕێوەبەرانی یانەی مانچێستەر یونایتد دەیانەوێت هەنگاوەکانیان زۆر بە وردی و لەسەر بنەمای توێژینەوەی قووڵ بنێن، چونکە ئەو بڕیارەی لەم قۆناغەدا دەدرێت کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر داهاتووی یانەکە و گەڕانەوەی بۆ سەر سەکۆکانی سەرکەوتن لە پرێمەرلیگ و نازناوە ئەوروپییەکان.
چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و لەگەڵ نزیکبوونەوەی قۆناغە هەستیارەکانی وەرزەکە، گفتوگۆکانی نێو دەستەی کارگێڕی زیاتر ئەبن و هەموو شتێکیش لەسەر ئەنجامەکانی داهاتوو وەستاوە، تاوەکو مێرکزتۆی زستانەجاوەڕێی ئەنجامی باش لە کاریک دەکەن.