
حکومەتی دانپێدانراوی یەمەنی لێیە.
دوای پێشڕەوییەکانیان لە پارێزگای لەحج لە باشووری یەمەن.
چوار سەرچاوەی سەربازی لە هێزەکانی حکومەت و دوو سەرچاوەی حکومی ئاماژەیان بەوەکردووە، حوسییەکان کۆنترۆڵی هەردوو شارۆچکەی مەقاتیرە و مەزاریبەیان لە لەحج کردووە کە هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای عەدەن، و لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بەرەو عەدەن پێشڕەوییان کردووە. لە ئێستاشدا لە سەربازگەی خەرەز لە مەزاریبە جێگیر بوون کە نزیکەی 60 کیلۆمەتر لە عەدەنەوە دوورە.
لە چوارچێوەی سەرلەنوێ بڵاوەپێکردنی هێزەکانیدا لە ناوچەکانی نزیک گەرووی بابولمەندەب کشاوەتەوە.
حوسییەکان دوای هێرشێکی لە ناکاو لە مانگی ئەیلوولدا، کۆنتڕۆڵی کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن و ناوچەی گەرووی ستراتیجیی بابولمەندەبیان کرد.
هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن: ئەو هەنگاوەیان لە پێناو دابینکردنی ئاسایشی عەدەنی پایتەخت و پارێزگاکانی دەورووبەریەتی.
ڕۆژی هەینی، حکومەتی یەمەن دەستیکرد، بە توندوتۆڵکردنی سەنگەر و پێگەکانی لە دەورووبەری پارێزگای عەدەن، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ پێشڕەویی حوسییەکان لەو بەرزاییانەی بەسەر ناوچەکەدا دەڕوانێت.
حوسییەکان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر شاری عەدەن، لەنێویاندا هێرشێک لە 15ـی تشرینی یەکەم کە کۆشکی سەرۆکایەتیی مەعاشیقی کردە ئامانج و بووە هۆی کوژرانی چوار کەس.
حوسییەکان لە 2015دا بێ ئەوەی هیچ ئەنجامێک بەدەستبهێنن هەوڵیاندا عەدەن کۆنترۆڵ بکەن. تاوەکو ئێستاش بە درێژایی ڕێگای نێوان عەدەن و لەحج، دەیان باڵەخانەی وێرانکراو گەواهیدەری شەڕە سەختەکانی نێوان حوسییەکان و هێزەکانی بەرگریی ناوخۆیین کە لەلایەن هاوپەیمانیی عەرەبییەوە، پاڵپشتیی ئاسمانی دەکران.
ڕۆژی یەکشەممەش لە هێرشێکی مووشەکیی حوسییەکان لە پارێزگای لەحج لە نزیک عەدەن، هەشت هاوڵاتیی مەدەنی و 13 سەرباز کوژران.
سێ سەرچاوەی سەربازی و سەرچاوەیەکی حکومی کە داوایان کردووە ناویان ئاشکرا نەکرێت، بە فرانس پرێسیان ڕاگەیاندووە، لە هەمان هێرشدا هەشت هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون و 12 کەسی دیکە برینداربوون. هەروەها سەرچاوەکان ئاماژەیان بە کوژرانی 13 سەرباز و برینداربوونی 20 کەسی دیکە لە هێرشەکەدا کردووە.
ململانێ لە یەمەن لە 2014دا سەریهەڵدا، کاتێک حوسییەکان سەنعایان کۆنتڕۆڵکرد و دوای ئەوەش هاوپەیمانێتییەک بە سەرکردایەتیی ڕیاز دەستتێوەردانی بۆ پاڵپشتیکردن لە حکومەتی یەمەن کرد کە ناوەندەکەی لە عەدەنە.
ململانێکە لە مانگی تەممووزدا سەریهەڵدایەوە دوای داڕمانی ڕێککەوتنی ئاگربەست کە لە 2022ـەوە لە نێوان حوسییەکان و حکومەتی یەمەن، لە ئارادا بوو.
حوسییەکان لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە مۆڵەت دەدەنە کەشتییەکانی بابولمەندەب
