تەندروستیی سلێمانی: مانگی ڕابردوو زیاتر لە 160 هەزار شیکاریی تاقیگەیی کراون

پووختەی هەواڵەکە

  • مانگی ڕابردوو 160,788 شیكاری لە تاقیگەكانی سلێمانی كراون.

  • مانگی ڕابردوو زیاتر لە 17 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵان بینراون.


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری مانگی ڕابردووی سەردان و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی چەند نەخۆشخانەیەکی بڵاوکردەوە.


ئامارەکانی مانگی تشرینی یەکەمی 2026ـی تەندروستیی سلێمانی

  • 17,559 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵان بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراون.

  • 1,895 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵان ماونەتەوە.

  • 558 حاڵەتی سكچوون، ڕشانەوە، ووشكبوونەوە و 361 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراون.

  • 426 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار، 192 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 197 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون.

  • لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان 3,334 چارەخواز بینراون.

  • 5,109 كەس سەردانی تاقیگەی تەندروستیی گشتییان لە سلێمانی كردووە.

  • 11,998 شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر بۆ هاونیشتمانییان ئەنجام دراوە.

  • شیکارییەکان 120 شیكاری دڵنیایی، مۆلیكیولەر و پەتای سكچوون بوون.

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

تەندروستیی سلێمانی: مانگی ڕابردوو زیاتر لە 200 هەزار پشکنینی شیكاری لە تاقیگەكانی سلێمانی كراون | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Wed Nov 04 2026

Loading related news...