بەرێوەبەرى وەبەرهێنانى سلێمانى ڕایگەیاند، بەرهەمى 90%ـى کارگەکانى سلێمانى بۆ ناوەڕاست و خوارووى عێراق دەڕوات.
ئامانج جەلال گوتیشی، سلێمانى پشکى لە ڕاگرتنى دەرچوونى دراوى قورس لە عێراق هەبووە.
ئامانج جەلال، بەرێوەبەرى گشتیی وەبەرهێنانى سلێمانى لە بەرنامەیەکى تایبەت لەگەڵ کەناڵ8 جەختلەوە دەکاتەوە، سلێمانى لە زۆربەى سێکتەرەکانى ئابوورى لە پێشەنگدایە و زۆرترین کاریگەریی لەسەر گەشەى ئابووریی عێراق هەیە، کە بەرهەمى 90%ـى کارگەکانى سلێمانى بۆ ناوەڕاست و خوارووى عێراق دەڕوات.
سلێمانى ئێستا پێشەنگییەکەى تەنیا بۆ خۆى نییە، سلێمانى زۆرترین کاریگەریى لەسەر گەشەى ئابووریى عێراق هەیە،.
کە یەکێک لە گرفتە سەرەکییەکانى عێراق لە ماوەى 15 بۆ 20 ساڵى ڕابردوو، چوونە دەرەوەى دراوى قورس بووە کە ناتوانێت خۆى بگرێتەوە و بەردەوام بەهاى دراوەکەى دادەبەزێت.
بەرهەمى 90%ـى کارگەکانى سلێمانى بۆ ناوەڕاست و خوارووى عێراق دەڕوات.
هاوکات قەبارەى سەرمایەگوزاریی لە سلێمانى 50%ـى لە کەرتى پیشەسازیدایە و لە کەرتەکانى کشتوکاڵ و گەشتوگوزارو کەرتەکانى دیکەى ئابوورى، وەبەرهێنان دەکرێت.
