رووماڵی کەناڵ8

دوانزەیەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەستپێدەکات

چوارشەممە دوانزەیەم فێستیڤاڵى هەنارى هەڵەبجە دەستپێدەکات و چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، چەندین چالاکى بازرگانى، فەرهەنگى و کۆمەڵایەتى لەخۆ دەگرێت، چاوەڕوان دەکرێت هەزاران کەس سەردانى بکەن.

نوێکراوەتەوە/
کەناڵ8

فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە؛ ڕێگاکانی چوون و گەڕانەوە دیاریکران

پووختەى هەواڵەکە:

  • 28ـى ئەم مانگە 12ـەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەستپێدەکات.

  • ماوەى چوار ڕۆژ بەردەوام بێت و چاوەڕوان دەکرێت هەزاران کەس سەردانى بکەن.

  • ئیدارەى پارێزگاکە ئامادەکاریی کردووە.


​بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە، بە مەبەستی ڕێکخستنی جووڵەی ئۆتۆمبێلەکان، کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ئاسانکاری بۆ سەردانیکەران و گەشتیارانی فێستیڤاڵی هەنار، پلانێکی تایبەت و نەخشەی ڕێڕەوەکانی هاتوچۆی بۆ چوونەژوورەوە و دەرچوون لە شارەکە ڕاگەیاند.


نەخشەی ڕێگاکان و شوێنەکانی وەستان بەمشێوەیە دیاریکراون:

ڕێگاکانی هاتنەژوورەوە (لەسەر نەخشەکە بە هێڵی شین دیاریکراون):

  1. شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە ئاساییەکان: هاتنەژوورەو لە ڕێگای سەرەکیی (تەپەتۆڵەکە - سیروان) دەستپێدەکات.

  2. شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە گەورەکان (پاسە گەورەکان) (بە هێڵی مۆر دیاریکراوە): ئەم ئۆتۆمبێلانە ئاڕاستە دەکرێن بەرەو یاریگای نێودەوڵەتیی هەڵەبجە و لەوێ دەوەستن.

  3. بۆ ئەم مەبەستەش، ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی تایبەت (پاس و مینی ‌پاس) دابینکراوە بۆ گواستنەوەی گەشتیاران لە یاریگاکەوە بۆ ناو فێستیڤاڵەکە.

  4. ڕێگاکانی دیکەی هاتنەژوورەوە بۆ ناو شار و پارکی شاری یاریی هەڵەبجە:

  5. ڕێگای شەقامی گشتیی بە ئاڕاستەی ڕاستەوڕاست بۆ سەرەوە.

  6. ڕێگای پشت یاریگای هەڵەبجە (دەروازەی شار) بە ئاڕاستەی حەسەن ئاوا و پەروەردەی هەڵەبجە.

  7. ئاڕاستەی بەنزینخانەی سان لە ڕێگای (40کم) بەرەو مزگەوتی بەختیاری.

  8. ڕێگای هەورامان - گوندی عەنەب بەرەو جەلیلە و عەبابەیلێ.

  9. ڕێگای پشتی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە (گەڕەکی یادگاری) بۆ پشتی گوندی بامۆک.

ڕێگاکانی گەڕانەوە و دەرچوون (بە هێڵی سوور دیاریکراون):

ئاڕاستەکانی دەرچوون بۆ دەرەوەی شار بە هەمان شێوازی هێڵەکانی هاتنەژوورەوە دەبێت.

تێبینییە گرنگەکان بۆ شۆفێران:

  • قەدەغەکردنی هاتووچۆ: بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە هاتنەدەرەوەی ئۆتۆمبێل لە ڕێگای سەنتەری شارەوە نادرێت.

  • شوێنی وەستان (پارکینگ): گەراجەکانی پارکینگ بۆ ڕاوەستانی ئۆتۆمبێلی گەشتیاران لەسەر نەخشەکە بە هێمای تایبەتی پارکینگ دیاریکراون.

لە کۆتاییدا، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە داوا لە سەرجەم شۆفێران و گەشتیاران دەکات پابەندی ڕێنماییەکان و هێماکانی هاتووچۆ بن، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گشتی و بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵەکە بە سەرکەوتوویی.

لینکى لۆکەیشنەکە:

نوێکراوەتەوە/
کەناڵ8

فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە کۆنسێرت و خەڵاتیشى تێدایە

پووختەى هەواڵەکە:

  • 28ـى مانگ فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەستپێدەکات.

  • فێستیڤاڵی ئەمساڵ چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

  • فێستیڤاڵەکە چەندین چالاکى جۆراوجۆر لە خۆدەگرێت.


لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە، بەرنامە و خشتەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکەی بۆ چوار ڕۆژ بڵاوکردەوە، کە گۆرانى و خەڵاتى جۆراوجۆریشى تێدایە.


ڕۆژی یەکەم - سەرلەبەیانی و پاشنیوەڕۆ

  • کاتژمێر 10 خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لەلایەن قورئانخوێنی نێودەوڵەتی م. گۆران مەعروف.

  • کاتژمێر 10:05 خولەک وتاری فەرمیی فێستیڤاڵ لەلایەن نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجەوە پێشکەش دەکرێت.

  • کاتژمێر 10:10 خولەک ڤیدیۆ ستۆری سەرجەم فێستیڤاڵەکانی کانی دیکە (بە وێنە).

  • کاتژمێر 10:15 خولەک نمایشکردنی جلوبەرگی ڕەسەنی هەڵەبجە و ناوچەکە.

  • کاتژمێر 10:30 خولەک بە فەرمیی فێستیڤاڵ دەکرێتەوە.

  • کاتژمێر 03:00ـى پاشنیوەڕۆ کۆنسێرتی هونەرمەند پەیوند جاف.

ڕۆژی دووەم-پاشنیوەڕۆ

کاتژمێر 03:00ـى پاشنیوەڕۆ کۆنسێرتی کچانی سنە.

ڕۆژی سێیەم -سەرلەبەیانی و پاشنیوەڕۆ

  • کاتژمێر 10:00 کۆنسێرتی گۆرانی منداڵان لەلایەن چالاکی قوتابخانەکانەوە.

  • کاتژمێر 03:00ـى پاشنیوەڕۆ کۆنسێرتی هونەرمەند پێشڕەو هەورامی.

ڕۆژی چوارەم -پاشنیوەڕۆ

  • دابەشکردنی خەڵاتەکان بەسەر بەشداربوواندا:

  • خەڵاتی گەورەترین هەنار.

  • خەڵاتی پاکوخاوێنترین کەپر (خواردەمەنی).

  • خەڵاتی ڕازاوەترین خاوەن کەپر (هەنار - کاری دەستی).

  • خەڵاتی جوانترین وێنەی فێستیڤاڵ.

فێستیڤاڵى هەنارى هەڵەبجە، یەکێکە لە گەورەترین فێستیڤاڵەکان و وەک بۆنەیەکى گەشتیارى و بازرگانى ساڵانە هەزاران کەس سەردانى دەکەن.

نوێکراوەتەوە/
کەناڵ8

ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەى بەشدارى لە فێستیڤاڵی هەنارى هەڵەبجە دەکەن

پووختەى هەواڵەکە:

  • فێستیڤاڵی هەنار و پایزى هەڵەبجە 28ـى مانگ دەستپێدەکات.

  • لایەنى پەیوەندیدار ژمارەیەک مەرجى بۆ بەشداران و خاوەنکاران داناوە.

  • داواى جێبەجێکردنى مەرجەکانى سەلامەتى و پاکوخاوێنى دەکرێت.


لیژنەی هاوبەش و لیژنەکانی قایمقامێتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە، ژمارەیەک ڕێنمایى بۆ ئەو کەسانەى دەرکرد کە بەنیازن بەشداری لە فێستیڤاڵی هەنار و پایز بکەن.


پێویستە ئەم خاڵانە پەیڕەو بکەن:

  • پاکوخاوێنی.

  • ​بەکارهێنانی دەستکێش.

  • بەکارهێنانی عەلاگەی گەورە بۆ کۆکردنەوەی پاشماوەکان.

  • ​بەکارنەهێنانی مەنجەڵی فافۆن، بەتایبەتی بۆ لێنانی شلە.

  • دەرهێنانی کارتی تەندروستی.

  • پشکنینی پێشوەختە بۆ بەشداربووان بۆ دڵنیابوون لە باری تەندروستی کەسەکە، وەک پشکنینەکانی:

  • ​GSE

  • ​HES Ag

  • ​Anti HCV

  • ​Anti HIV (ئایدز)

  • ​VDRL

  • ​پاکڕاگرتنی ژینگەی پارکەکە.

  • بەکارهێنانی مەنجەڵی ستیل (ستەین لێس ستیل) بۆ لێنانی خواردنەکان.

  • واباشترە کەوچکی تەختە بەکاربهێنرێت.

  • بەکارنەهێنانی لیمەندۆزی لە خواردنەکاندا.

  • بەکارهێنانی کڵاو.

  • ​هێنانی وەسڵی گۆشت.

لیژنەکان دەڵێن هەرکەسێک پابەند نەبێت بە ڕێنماییەکان بەگوێرەى بڕیاری لیژنەی باڵا کەپرەکەی لێوەردەگیرێتەوە، شوێنەکەی لێدەسەنرێتەوە و سزاش دەدرێت.

Loading related news...