ئەوەى لە شنگال ڕوویدا بەبێ هەماهەنگى هەرێمى کوردستان بووە.
نابێت فشار لە ئاوارەکان بکرێت بۆ گەڕانەوە.
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لە بارەى گەڕانەوەى ئاوارەکان و ڕێککەوتنى شنگال بە کەناڵ8ـى ڕایگەیاند، داخوازى ئەوان ئەوەیە، ئاوارەکانى شنگال لەسەر خواستى خۆیان بگەڕێنەوە و دۆخێکى سەقامگیریان بۆ دروست بکرێت.
عەلی تەتەر: ئەوەى لە شنگال ڕوویدا کارێکى خراپ بوو.
عەلی تەتەر: بەبێ هەماهەنگى لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەنجامدراوە.
شنگال دەڤەرێکى کوردستانییە و خەڵکى شنگال هەموو کوردن.
جیاوازییە ئایینیەکان کاریگەرییان لەسەر پرسە نەتەوەییەکان نییە.
گەرەنتى مانەوەى ئێزدییەکان گرێدراوى مانەوەیانە لەگەڵ کوردستان.
پارێزگارى دهۆک داواشیکرد، ڕێککەوتنى شنگال لە نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵ جێبەجێبکرێت، بۆ ئەوەى ئاوارەکان بگەڕێنەوە و کەمپەکان لە هەرێمى کوردستان بەتەواوى دابخرێن.
بەرپرسیارێتیی ئەمنی لە چیای شنگال دەگوازرێتەوە بۆ دامەزراوە فیدڕاڵییەکان

