
حیزبوڵای عێراق: دۆسیەی جورف ئەلسەخر و چەکی مقاوەمە بخرێتە دەرەوەی ململانێکان.
حیزبوڵای عێراق: زەیدی پابەندی بەڵێنەکان نەبوو.
کەتیبەکانی حیزبوڵا لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێن، هەرچەندە چوونەتە گفتوگۆکانی دانوستانی ڕێکخستنی چەک و واژۆی ڕێککەوتننامەی سەروەرییان کردووە لەگەڵ ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی و حکومەت، بەڵام سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیمانەکانی شکاندووە و نووسینگەکەی درۆ هەڵدەبەستن لە ڕێگەی کەناڵەکانی ئیمارات و سعودیە و هەندێک کەناڵی ناوخۆیییەوە.
دۆسیەکانی جورف سەخر و چەکی مقاوەمە لە دەرەوەی ململانێی سیاسی بێت.
هیچ شتێک لەسەر ئەو ڕێگەیە لایاننادات.
هەرچەندە فشارەکانی ئەمریکا، ئیمارات و سعودیە لە ڕێگەی حکومەتەکەی زەیدییەوە لەسەریان زیاد بکات.
بە ڕێگەی قێزەون و ناشرین هەوڵی تاوانبارکردنیان دەدەن، بە دۆسیەی دروستکراو.
ڕووبەڕووی هەڵمەتێکی فراوان بوونەتەوە، بۆ دەستبەرداربوون لە چەکی شەرەف.
کە لە ڕێگەیەوە سەروەری و مافەکانی عێراقییەکانیان لە چەندین قۆناغدا پاراستووە.
ئەو لیژنەیەى هاتنە جورف ئەلسەخر، هیچ سەرپێچییەکیان بۆسەر بۆرییە نەوتییەکان نەدۆزیوەتەوە.
هەموو ئەوەی بە وێنە و بینین دۆکیۆمێنت کراوە، کۆگایەکی سووتەمەنی و کارگەیەکی بچووکە.
کە سەدان کارگەی هاوشێوەی لە عێراق هەیە و کاری باشترکردنی کوالیتیی بەنزینە.
بە مەبەستی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان و ئامێرە قورسەکان و مۆلیدەی کارەبا.
لە پێناو پڕکردنەوەی پێداویستیەکانیان لە سووتەمەنی، زیاد لەو بڕەی لە لایەن حەشدی شەعبییەوە بۆیان دابین دەکرێت.
ئەوان لە ناوچەیەکی هەستیاردان.
کە لە باکووری بابلەوە درێژ دەبێتەوە تاوەکو ناوچەی قائیم لەسەر سنووری عێراق– سووریا.
داوا لە دەسەڵاتی دادوەریی عێراق دەکەن، ماف بۆ ئەو بەرپرسانە بگەڕێنێتەوە، کە بە هۆی پرسی جورف ئەلسەخرەوە سزادراون.
ئەم ڕاگەیێنراوەی حیزبوڵای عێراق لە کاتێکدایە، ڕۆژی 14ـی ئەم مانگە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە هۆی پرسی بە قاچاغبردنی نەوتەوە لە جورف سەخر، نۆ بەرپرسی ئەمنی و سەربازی پارێزگای بابلی دوورخستەوە.
هەر ڕۆژى یەکشەممە، 15ـى تشرینى دووەم، سەرۆکوەزیرانى عێراق، لەگەڵ ئەندامانی ئەو لیژنەیە کۆبووەوە، کە سەردانی جورف ئەلسەخریان کرد و ستایشی کارەکانی لیژنەکەی کرد و هۆشداریدا لە پرسی بە قاچاخبردنی نەوت و ڕایگەیاند، دەسەڵاتی دادوەری بە تەواوەتیی پشتیوانیان دەکات.
عەلی زەیدی بەتۆمەتی بە قاچاخبردنی نەوت ژمارەیەک بەرپرسی دایە دادگا
زەیدى فەرمانى کرد بە پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە بە قاچاخبردنى نەوت لە جورفولسەخەر
