پاکستان هۆشداریی دەدات لە ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخی ناوچەکە

پووختەى هەواڵەکە

  • پاکستان هۆشداریی دەدات لە لێکەوتەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.

  • ئیسلامئاباد لە هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان بەردەوام دەبێت.

  • ئاڵۆزبوونى دۆخەکە فشار دەخاتە سەر جوڵەى بازرگانى.


زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، قەیسەڕ ئەحمەد، وەزیرى کارووباری ئەنجوومەنی وەبەرهێنانی پاکستان لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، هەر گرژییەکی زیاتر دەبێتە هۆکاری زیاتر ئاڵۆزبوونی ئاڵنگارییەکانی بەردەم پاکستان و بازرگانییەکانی لەگەڵ ئافغانستان و هیندستان.


دەرهاویشتەکانى تێکچوونى دۆخەکە لە دیدى ئیسلامئابادەوە:

  • فشار لە ئابووری و جوڵەی بازرگانی ناوچەکە دەکات.

  • لەگەڵ ئەوەشدا ئیسلامئاباد لە هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان بەردەوام دەبێت.

  • پێویستە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە ئاسایی ببێتەوە.

  • دەرفەتی نوێی وەبەرهێنان و هاوردە بڕەخسێنرێت.

قەیسەڕ ئەحمەد، وەزیرى کارووباری ئەنجوومەنی وەبەرهێنانی پاکستان باسلەوەدەکات، هێوربوونەوەی دۆخی گرژییەکان و باشتربوونی دۆخی ئابووری ناوچەکە پەیوەندییان بەیەکدییەوە هەیە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

سی ئێن ئێن: ئەگەر ترەمپ فەرمان بکات ئەمریکا هێرشی گەورە دەکاتە سەر ئێران

ئارام یوسف

Tue Oct 27 2026

Loading related news...