
لە فێستیڤاڵی ساڵانەی تەندروستیی سلێمانی چەندین پشکنینی تەندروستی بە بێبەرامبەر بۆ هاونیشتمانییان دەکرێن و هۆشیاری و ڕێنمایی تەندروستی لەلایەن خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکانەوە پێشکەش دەکرێت.

لە فێستیڤاڵەکەدا خوێندکارانى کۆلێجەکانى پزیشکى ددان، پزیشکى دەرمانسازى، پەرستارى و زانست و بەشە پزیشکییەکانى دیکەش بەشدارى تێدا دەکەن.
زۆرجار لە کۆڕبەند، کۆنفرانس و بۆنە پزیشکییەکاندا نازناوی پایتەختى تەندروستى بۆ سلێمانی بەکاردەهێنرێت، ئەوەش بەهۆى پێگەی پێشەنگایەتی شارەکەیە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق.