پێنج وڵاتی ئەوروپا لەسەر پرسی کۆچبەران کۆدەبنەوە

پووختەى هەواڵەکە

  • ئەو کۆچبەرانەی کەیسەکانیان ڕەتدەکرێتەوە ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکرێن.

  • کۆبوونەوەکە لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا بەڕێوەدەچێت.

  • وەزیرانی ناوخۆ و کۆچی وڵاتانی ئەڵمانیا، نەمسا، دانیمارک، هۆڵەندا و یۆنان ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.


نوێنەرانی 20 وڵاتی ئەوروپا، ئاسیا و ئەفریقیا بەشداری ئەو کۆنگرەیە دەکەن، کۆنگرەکە تایبەتە بە پرسی کۆچ و دۆزینەوەی ڕێگە چارەی نوێی ئیدارەدانی پرسی کۆچ.


ئامانجی کۆبوونەوەکە

  • بڕیاردانە لە بارەى دروستکردنی کەمپی پەنابەران لە دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا.

  • بۆ ئەو پەنابەرانەی کەیسەکانیان ڕەتکراوەتەوە و هیچ بوارێکیان بۆ پێشکەشکردنی تانەی یاسایی نەماوە.

  • ئەو وڵاتانەی بڕیارە کەمپی پەنابەرانی لە دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا تیادا دروست بکرێت.

  • بریتین لە ئۆزباکستان، ئۆگەندا و ڕەواندا.

    هاوڵاتییانی کیشوەری ئاسیا ئەوانەی کەیسەکانیان ڕەتکراوەتەوە، ڕەوانەی ئۆزباکستان دەکرێن، کۆچبەرانی ئەفریقیا ڕەوانەی یەکێک لە وڵاتەکانی ئۆگەندا یاخود ڕەواندا دەکرێن.
    کۆبوونەوەی ئەو پێنج وڵاتەی یەکێتیی ئەوروپا، هاوکاتە لەگەڵ یانزەیەمین کۆنگرەی ساڵانەی پەنابەران، کە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پەرەپێدانی سیاسەتی کۆچ لە ڤییەنا ئەنجامی دەدات.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیز ژێرئاو کەوت

سوید لەبارەى ڕەگەزنامەوە ڕێکارى نوێ دەگرێتەبەر

بەریتانیا مەرجەکانی بەدەستهێنانی مۆڵەتی مانەوەى هەمیشەیی دەگۆڕێت

ئارام یوسف

Sun Nov 15 2026

Loading related news...