دی ئێن ئۆ ڕاپۆرتی چارەکی سێیەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە؛ بەرهەمهێنانی نەوت لە 60% زیادیکردووە

پووختەى هەواڵەکە

  • ڕۆژانە نزیکەی 55 هەزار بەرمیل لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهاتووە.

  • تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ چارەکی سێیەم 38.5 دۆلار بووە.

  • داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دی ئێن ئۆ زیاتر لە 98 ملیۆن دۆلار بووە.


زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی لە ڕاگەیێندراوێکدا لە ماڵپەری فەرمی خۆیان ئاشكرای دەکات، ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بەراورد بە چارەکی دووەمی ئەمساڵ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 142 هەزار و 800 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.


بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی دی ئێن ئۆ:

  • بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 54 هەزار و 914 بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

  • بەم جۆرەش 38.4%ـی کۆی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکەی پێکهێناوە.

  • بۆ نرخی بەرمیلێک نەوت، بە نرخی 38 دۆلار و 50 سەنت فرۆشراوە لە ناوخۆدا.

  • ئەوەش بەرزترین ئاستە لە دوای ڕاگرتنی هەناردە لە 2023 دا.

  • داهاتی نەوتی فرۆشراو لە چارەکی سێیەمدا زیاتر لە 98 ملیۆن دۆلارە.

لە هەرێمی کوردستان کارەکانی هەڵکەندن لە چارەکەی سێیەمی ئەمساڵ زیادیان کردووە و کارکردن لە هەڵکەندی هەشت بیری نەوتی نوێ بەردەوامە.

کۆمپانیای دی ئێن ئۆ لە کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخاپوور سەرقاڵی هەڵکەندن و دەرهێنانی نەوتە لە هەرێمی کوردستان و بڕی نەوتی یەدەگی دڵنیایی لەو بلۆکانەی کاری تێدا دەکات بە 200 ملیۆن بەرمیل نەوت دەخەمڵێنرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

دى ئێن ئۆ بڕى بەرهەمهێنانى نەوتى لە تاوکێ و پێشخابوور ئاشکرا کرد

یەسنا ئومێد

Thu Oct 29 2026

Loading related news...