
لە هەڵمەتى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى دەستگیرکرا بوو.
عەلى زەیدى لەگەڵ دەستبەکاربوونیدا هەڵمەتى بەرەبەیانى بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى دەستپێکرد.
ژمارەیەک پەرلەمانتار و بریکارى وەزارەتەکان دەستگیرکران.
دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، سزای زیندانیکردنی بەسەر سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم و پەرلەمانتارێکی پێشوودا سەپاند، لەگەڵ پابەندکردنیان بە گەڕاندنەوەی دەیان ملیار دینار.
دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، موسەننا سامەڕائی، بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزاداوە.
موسەننا سامەڕائی پابەندکراوە بە گەڕاندنەوەی 30 ملیار دنیار بۆ گەنجینەی دەوڵەت.
هاوکات، دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە بەغداد، سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەر زیاد جەنابی، پەرلەمانتاری پێشوودا سەپاندووە، لەگەڵ پابەندکردنی بە گەڕاندنەوەی چوار ملیار دینار.
سامەڕائی لە 28ـی حوزەیران لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی ئەمنیی دژە گەندەڵی لە بەغداد دەستگیر کرا.
