د. جووتیار عەزیز: تای بەرز دوای ئەنجامدانی ناوبینیی گەدە ئاسایی نییە!

Suffering from headache at home
Suffering from headache at home

پوختەی هەواڵەکە

  • ئەنجامدانی ناوبینیی گەدە چەندین نیشانەی ئاسایی و نائاسایی لە چارەخوازدا دروست دەکات

  • دەکرێت، بوونی تا و ئازاری توند دوای ئەنجامدانی ناوبینیی گەدە نیشانەی مەترسیدار بن و پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت

ناوبینیی گەدە یەكێکە لە پشکنینە یارمەتیدەرەکان بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەر، بەشێک لە چارەخوازان لە دوای ئەنجامدانی ناوبینیی گەدە هەست بە کۆمەڵێک نیشانەی جیاواز دەکەن، کە دەکرێت هەندێکیان مەترسیدار بن، د.جووتیار عەزیز، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر، لە بڵاوکراوەیەکدا نیشانە ئاسایی و نائاساییەکانی دوای ئەنجامدانی ناوبینیی کۆڵۆن دەخاتەڕوو

بوونی ئەم نیشانانە دوای ئەنجامدانی ناوبینیی گەدە ئاسایی نییە

  • خوێنبەربوون

  • ئازاری توند و بەردەوام

  • ڕشانەوەی بەردەوام

  • تای بەرز یان لەرزین

  • هەناسەتوندی

نیشانە ئاساییەکانی دوای ئەنجامدانی ناوبینیی گەدە

  • ئازاری گەروو

  • دەنگی سک

  • خەواڵوویی یان ماندوویەتی

ناوبینیی گەدە بۆ دەستنیشانکردنی ئەم حاڵەتانەی خوارەوە بەکاردێت

  • هەوکردنی گەدە

  • هەوکردنی سورێنچک

  • خوێنبەربوونی گەدە

  • شێرپەنجەی گەدە

  • بەکتریای گەدە

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

کێن ئەو کەسانەی پێویستیان بە پشکنینی ناوبینیی گەدە هەیە؟ | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Tue Oct 27 2026

Loading related news...