لە تورکیا لێکۆڵینەوە لە قەیرانی سندوقی وەبەرهێنان بەردەوامە

پووختەى هەواڵەکە

  • لە تورکیا 85 کەس 44.58 ملیار لیرەیان بۆ زیانلێکەوتووان گەڕاندەوە.

  • لە تورکیا دەستبەسەر موڵکی ژمارەیەک گومانلێکراودا گیرا.

  • لە قەیرانی سندوقەکانی وەبەرهێنان تێوەگلاون.


لە تورکیا لێکۆڵینەوە لەو فریودانە بەردەوامە کە لە سندوقەکانی وەبەرهێناندا کراوە و بەهۆیەوە نیو ملیۆن وەبەرهێنەری بچوک زیانیان کردووە.


لێدوانى وەزیرى دادى تورکیا

  • ئاکن گویرلەک:85 کەس کە لە دۆسیەی سندوقەکانی وەبەرهێنان تێوەگلاون و قازانجی گەورەیان کردووە.

  • 44 ملیار و 58 ملیۆن دۆلاریان بۆ زیانلێکەوتووان گەڕاندووەتەوە.

  • دۆسیەکە کە لە لایەن سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی ئیستانبوڵەوە سەرپەرشتیدەکرێت.

  • تاوەکو ئێستا 632 گومانلێکراو ناویان هاتووە.

  • تۆمەتبارن بە ساختەکاریی ڕێکخراو و پێشێلکردنی یاسای بازاڕەکانی سەرمایە و سپیکردنەوەی ئەو پارەیەی بە هۆی تاوانەوە بەدەستهاتووە.

  • تاوەکو ئێستا قەییوم بۆ 91 کۆمپانیا دانراوە.

  • دەست بەسەر سامانی 181 دامەزراوە و 551 کەسایەتیدا گیراوە.

  • هەژمارە بانکییەکانیان بلۆک کراوە.

  • بڕیاری دەستبەسەرداگرتن بۆ 1867 ئۆتۆمبێل، چوار فڕۆکە، سێ کەشتی و 378 موڵکی نەگواستراوە دەرکراوە.

  • دەست بەسەر نزیکەی 13 ملیار لیرەشدا گیراوە.

  • کە لە لایەن گومانلێکراوانەوە ڕەوانەی بەریتانیا، سویسرا، لۆکسمبۆرگ، بەحرەین، یۆنان، ئەڵمانیا، چیک، ئیتاڵیا و ئیمارات کراون و بلۆک کراون.

دۆسییەی سندوقەکانی وەبەرهێنان لە تورکیا یەکێکە لە گەورەترین قەیرانە دارایی و سیاسییەکانی ساڵی 2026، کە تیایدا زیاتر لە 450 هەزار وەبەرهێنەر زیانیان بەرکەوت و بەهای زیاتر لە 17 بۆ 20 ملیار دۆلار (نزیکەی 800 ملیار لیرەی تورکی) لە سندوقەکاندا تووشی داڕمان و لێکۆڵینەوەی دادوەری بوونەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

جێگرێکی دەستلەکارکێشاوەی ئەردۆغان بەندکرا

بەڕێوەبەری گشتیی بۆڕسەی ئیستانبوڵ دەستگیر کرا

Loading related news...