
موجتەبا خامنەیی: لە ئەگەری هەر هێرشێکی دووبارە جەنگەکە فراوانتر دەبێت.
موجتەبا: سەرکردەکانی ئەمریکا بە درێژایی مێژوو هەوڵیانداوە هەژموونی خۆیان بەسەر ئێراندا بسەپێنن.
موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵاى ئێران خامنەیی لە پەیامێکی نووسراودا ئەمڕۆ چوار شەممە 11ـی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، ئەوانەی گرەو لەسەر گۆڕانکاری لە ڕەفتاری ئەمریکا دەکەن بە هۆی گۆڕانکارییە حزبییەکانی ئەو وڵاتەوە، یان بڕوایان وایە بە پێشکەشکردنی ئیمتیاز بە واشنتن ناچاری دەکەن دەستبەرداری دوژمنایەتییەکەی بەرامبەر خەڵکی ئێران بێت، بە تەواوەتی هەڵەن.
سەرکردەکانی ئەمریکا بە درێژایی مێژوو، هەوڵیانداوە هەژموونی خۆیان بەسەر ئێراندا بسەپێنن.
هەوڵیانداوە گەلەکەی ملکەچ بکەن.
دوایین هەوڵیشیان پەنا بردن بووە بە هەڵوەشاندنەوەی حکومەت.
لەگەڵ هەڵوەشانەوەى سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران.
هەروەها هەوڵیانداوە گەل و شارستانییەتییەکەی لەناوبەرن.
موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری ئێران هۆشداریدا لە وەی جارێکی دیکە ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی سەربازی بکەنەوە سەر ئێران و ڕایگەیاند: "ئەگەر هێرشی دووبارە بکرێتەوە، ئەوا جەنگەکە فراوانتر دەبێت".

