کێشەى خەرجنەکردنى پاداشتى خانەنشینانى هەرێمى کوردستان چارەسەر دەکرێت

کێشەى خەرجنەکردنى پاداشتى خانەنشینانى هەرێمى کوردستان چارەسەر دەکرێت

00:00/00:00
سروە محەممەد، بڕیاردەرى فراکسیۆنى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق

پووختەى هەواڵەکە

  • لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنى کێشەى وەرنەگرتنى پاداشتى خانەنشینان پێکهێنرا.

  • سروە محەممەد: پاداشتى خانەنشینانى هەرێمى کوردستان 190 ملیار دینارە.


سروە محەممەد، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، لە کاتى جێبەجێکردنى یاساى خانەنشینیی یەکگرتوو لە هەرێمى کوردستان و کەمکردنەوەى تەمەنى خزمەتى فەرمانبەران لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ، لە دایکبووانى سێ ساڵ لە هەرێمى کوردستان پێکەوە خانەنشین کران بەبێ ئەوەى پاداشتى خزمەتى فەرمانبەرییان بۆ خەرجبکرێت کە 12 مووچەیە بۆ هەر خانەنشینێک.


پێکهێنانى لیژنە بۆ چارەسەرى کێشەى خانەنشینان

  • سەرجەمى پاداشتى ئەو خانەنشینانە 190 ملیار دینارە.

  • ئەم بڕە پارەیە بەدەرە لە خەرجى کردارى کە وەک مەرج بۆ خەرجکردنى پشکى هەرێمى کوردستان پێکهێنراوە.

  • لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى نوێنەران بڕیارى دروستکردنى لیژنەیەکى داوە بۆ چارەسەرکردنى ئەم کێشەیە.

بە گوێرەى یاساى خانەنشینیی یەکگرتووى ژمارە 9ـى ساڵى 2014، هەر فەرمانبەرێک 25 ساڵ خزمەتى هەبێت لەکاتى خانەنشین بوونى 12 مووچەى پێکەوە وەک پاداشتى خزمەتى فەرمانبەریی و شەش مووچەى مۆڵەتى کۆکراوەى بۆ خەرج دەکرێت، بەڵام ئەو خانەنشینانە شەش مووچەکەیان لەسەر داهاتى هەرێمى بۆ خەرجکراوە و ئەو 12مووچەى لەئەستۆى حکومەتى فیدراڵە تاوەکو ئێستا خەرجنەکراوە.

Loading related news...