
هاری کەین، هێرشبەری بەتوانای یانەی بایرن میونشن، توانی بە فەرمی خەڵاتی تۆپی زێڕین (باڵۆن دۆر) بەدەستبێنێت و ببێتە باشترین یاریزانی جیهان.
ئەم دەستکەوتە گەورەیە وەک کۆتاییهاتنێکی سەرنجڕاکێش بەسەر چیرۆکێکی پڕ لە ناخۆشی و نەگبەتی کاروانی وەرزشی کەین دادەنرێت، کە زۆرجار پێیان دەوت کوڕە شومەکە یان کوڕە بێبەختەکە، لە خولە پلە یەکەکانی ئینگلتەرا و بە خواستن یاریکردن لە تیپە جیاوازەکانەوە دەستپێکرد تاوەکو گەیشتە لووتکەی جیهانی تۆپی پێ.
ڕێگەی سەرکەوتنی ئەم هێرشبەرە گەورەیە بە هیچ شێوەیەک ئاسان نەبووە، بەڵکو پڕ بووە لە بەربەست و تاقیکردنەوەی قورس، هەتاوەکو سەرۆکی پێشووی تۆتنهام وتی ئەوە هارییە؟ بەڕاستی ئەوە ئەو هارییەیە کە من پێشتر دەمناسی و ئێستا پاشای تۆپی پێیە؟
کەین لە قۆناغە سەرەتاییەکانی ژماردنی کاروانی وەرزشیدا
کەین ناچار بوو بە شێوەی خواستن یاری بۆ چەندین یانەی خولی پلە یەکی ئینگلیزی بکات و لەوێوە هەوڵی دەدا تواناکانی خۆی بسەلمێنێت و متمانەی تەواو بەدەستبێنێت، کوڕێکی شەرمن و بەرێز بووە، زۆر جار بە کوڕە فەقیرەکە ناویان بردووە. بۆیە زۆر کەس بەتایبەت راهێنەران لەو کاتەدا پێشبینی داهاتوویەکی درەوشاوەیان بۆ نەدەکرد، بەڵام پێداگری و خۆڕاگریی بێوێنەی کەین وایکرد ببێتە نموونەیەکی باڵا بۆ کار و تێکۆشان.
دوای درەوشانەوەی لە ریزەکانی تۆتنهام هۆتسپێر و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا
هەنگاوە گەورەکەی بەرەو سەرکەوتن بە پەیوەندیکردنی بە یانەی بایرن میونشن دەستپێکرد.
لە سەرەتادا، هەر کە کەین چووە بایرن، دوای 11 ساڵ لەسەریەک لە بردنەوەی نازانی بۆندسلیگا، کەچی ئەو ساڵە لە بەختی کەین نەیانتوانی بیبەنەوە، بۆیە پێیان وت کوڕە شومەکە، دواتر لە دووەم وەرز بەتایبەتی لە خولی ئەڵمانیدا، کەین توانی بەردەوام بێت لە تۆمارکردنی گۆڵە مێژووییەکانی و ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات کە سەرنجی هەموو جیهانی ڕاکێشا و نازناوەکەی بردەوە.
کەین لە دەرەوەی یاریگاش هەمیشە رۆڵی هەبووە
کەین بەتایبەت لە کاری خێرخوازی، بۆ نەخۆشخانەی منداڵان، تووشبوانی شێرپەنجە، بەساڵاچوان، کردنەوەی قوتابخانە، ئەکادیمیای وەرزش و چەندین ئیشی خێرخوازی تر.
بۆیە ئەم باڵۆن دۆرە بۆ ئەم شازادەیە واتای زۆرە، خەونێکی لەمێژینەی هێنایە دی و سەلماندی کە بەردەوامی لە کارکردن و پێداگریکردن لەسەر ئامانجەکان دەتوانێت هەر بەربەستێک تێپەڕێنێت و مرۆڤ بگەیەنێتە لووتکەی سەرکەوتن لە جیهانی وەرزشدا.
هاری کەین ئێستا 33 ساڵە، لەو تەمەنی کە زۆرجار دەوترێت یاریزان لووتکەی خۆی لەدەستدەدات، بەڵام کەین ئێستا گەیشتە لووتکە، دوای 25 ساڵ توانی ببێتە یەکەم یاریزانی ئینگلیز کە خەڵاتەکە بباتەوە.
.jpg)