عیزەت سابیر: یەکێتى ئامادەیە بە مەرج نەوت و غاز ڕادەستى بەغداد بکرێت

عیزەت سابیر: یەکێتى ئامادەیە بە مەرج نەوت و غاز ڕادەستى بەغداد بکرێت

00:00/00:00

پووختەى هەواڵ

  • عیزەت سابیر بە داتاوە لەبارەى سامانە سروشتییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى قسە دەکات.

  • بەگوێرەى داتاکانى ئەو، تەنیا داهاتى غاز بەشى سلێمانى دەکات.

  • ئەو سیاسەتى یەکێتى بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ نەوت و غاز دەخاتەڕوو.


عیزەت سابیر، بریکارى وەزارەتى نەوت بۆ کاروبارى غاز لە دیمانەیەکى تایبەتى کەناڵ8 ڕایگەیاند، ئەو سامانەى لە خاکى سلێمانى هەیە بەشى بژێوى خەڵکەکەى دەکات، ئاماژەى بەوەشکرد یەکێتى ئامادەیە بە مەرجى شایستە داراییەکان، بەرهەمى نەوت و غاز ڕادەستى بەغداد بکرێت.


عیزەت سابیر:

  • دوو گەورەترین کێڵگەى غازى عێراق لە سنوورى سلێمانین، کە کێڵگەى کۆرمۆر و چەمچەماڵن.

  • لە توانادا هەیە لەماوەى شەش مانگى داهاتوو بڕى بەرهەمهێنانى غاز بۆ یەک ملیار پێ سێجا بەرزبکرێتەوە.

  • ئەوەش نزیکەى 400 ملیۆنى لە پێداویستیى هەرێمى کوردستان زیاتر دەبێت و دەتوانرێت بفرۆشرێتە عێراق.

“تەنیا داهاتى دانەغاز بەشى پارێزگاى سلێمانى دەکات”

بریکارى وەزارەتى نەوت بۆ کاروبارى غاز ئاشکراى کرد، تەنیا داهاتى دانەغاز دەتوانێت بەشى بژێوى دانیشتووانى سلێمانى بکات و دەڵێت" دانەغاز سێ بەرهەمى هەیە ئەوانیش، غازى شل، غازى وشک و کۆندێنسەیتە".

بریکارى وەزارەتى نەوت بۆ کاروبارى غاز:

  • داهاتى هەر سێ بەرهەمەکە مانگانە دەگاتە 200 بۆ 250ملیۆن دۆلار.

  • ئەو غازەى کە دەدرێتە وێستگەکانى کارەبا بەبێ بەرامبەرە.

  • دەتوانرێت لەبەرامبەر بڕێک پارە ڕۆژانە غازەکە بفرۆشرێتە وێستگەکانى کارەبا. پارەى وێستگەکانیش هەر لەو داهاتە دابین بکرێت کە هاونیشتمانییان وەک پارەى کارەبا دەیدەن.

  • داهاتی کارەبا ئەگەر گونجاوتر بێت مانگانە دەگاتە ملیاران دۆلار.

“مووچە گرەنتی کراوە بەڵام بە مەرج”

عیزەت سابیر، لەبارەى مووچەى مووچەخۆران دەڵێت، مووچە گرەنتی کراوە و زەیدى هەمیشە جەخت لەوەدەکاتەوە کە ڕێگەنادات مووچەى مووچەخۆران تێکەڵاوى ململانێ سیاسییەکان بێت، بەڵام دەشڵێت “بۆ ناردنى مووچە مەرجم هەیە”.

عیزەت سابیر:

  • مەرجى زەیدى ئەوەیە بەرهەمى نەوت ڕادەستى بەغداد بکرێت.

  • یەکێتى ئامادەیە لە بەرامبەر دابینکردنى ماف و شایستەکان، بەرهەمى نەوت و غاز ڕادەستى بەغداد بکرێت.

  • هێشتا حکومەتی عێراق لەبارەی ناردنی بەشە بودجە بۆ سلێمانی بە فەرمی ڕای خۆی دەرنەبڕیوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

داهاتی ساڵێکی سلێمانی گەیشتە زیاتر لە 723 ملیار دینار؛ بزانە چۆن خەرج کراوە؟

جەمال کۆچەر: ناکۆکییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق لەسەر بودجە بەردەوامن

مەسروور بارزانی هۆشداری لە دابەشکردن دەدات و لە سلێمانیش کەمپینی بە هەرێمکردن دەستپێدەکات

Loading related news...