
بەهایدن، لەکاتێکدایە شێوەکارێکی بەتوانای کوردە، لە فاکەڵتی فەلسەفەش هەڵگری پلەی ماستەرە لە مێژووی هونەری ئەورووپیدا.

بەهایدن:
ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بەشدار بووە لە پێشانگە نێودەوڵەتییەکاندا
وەکو هونەرمەندێکی سەربەخۆ لە مانهایمی ئەڵمانیا کار دەکات و دەژی
گرنگیی بە کولتوور و ناسنامە دەدات لە کارە هونەرییەکانیدا
ئاڕاستە ئەکادیمییەکانی لە بواری هونەردا:
مێژووی هونەری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا
هونەری هاوچەرخی چین
ئەدەبیاتی ئیسپانی
خوێندنی ئیسلامی
لەم وڵاتانە تابلۆکانی نمایش کردووە:
ژاپۆن
مالیزیا
ئیتاڵیا
ڤەنیزوێلا
چین

جگە لە پێشکەشکردنی کاری هونەری، هاوکار و هەماهەنگ بووە لەگەڵ دامەزراوەکاندا، ڕێکخەری چەندین پێشانگەی هونەری بووە؛ وەکو هونەرمەندێکی نێودەوڵەتی پەیوەست بە UNESCO ناسێنراوە.
بەنزیکەی 10 خەڵاتی جیاوازی بۆ هونەرەکەی لە چەندین وڵاتی جیاواز وەرگرتووە.
شێوازی کارە هونەرییەکانی:
نیگار
هونەری بینراو
کۆنسێپچواڵ
دامەزراندنی هونەریی قەبارە گەورە
ناوەڕۆکی کارە هونەرییەکانی:
پرسیار و بیرکردنەوەی فەلسەفی
پرسی کۆمەڵایەتی
پرسی سیاسی
ڕۆحانییەت
نیشتمان
ناسنامە
باوەڕ
گۆڕان
وەکو خۆی ئاماژەی پێ دەدات: زمانێکی بینراوی پەرەپێداوە، کە تیایدا ڕەنگ، جوڵەی دەست، هێڵ و هێما دووبارەبووەکان، مانای تاکەکەسی و کۆمەڵەیی هەڵدەگرن؛ هێڵ شوێنێکی تایبەتی لەناو ئەم زمانە بینراوەدا داگیر کردووە.


