گوتەبێژى بانکى ناوەندیی عێراق بۆ کەناڵ8: دۆلارى پێویستمان لەبەردەستە

نزیکەى مانگێکە گۆڕانکارى لە بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار کراوە
نزیکەى مانگێکە گۆڕانکارى لە بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار کراوە

پووختەى هەواڵ

  • بەهاى دینار لەبەرامبەر دۆلار بە نزمى و ناجێگیرى ماوەتەوە.

  • بانکى ناوەندیى دڵنیایى لەبارەى بەردەستبوونى دۆلار دەدات.

  • حکومەتى فیدراڵ کار بۆ ئەوە دەکات جیاوازى نێوان بەهاى دینار و دۆلار کەمبکاتەوە.


مەحموود داغر، گوتەبێژى بانکى ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، دۆلار بەگوێرەى پێویستیى بانکى ناوەندیی عێراق لە ئەمریکاوە دەگاتە بەغداد و دڵنیایى لەبارەى بڕى دۆلارەوە دا.


مەحموود داغر بۆ کەناڵ8:

  • بانکى ناوەندیى عێراق نەختینەى دۆلارى زۆر باشى لەبەردەستدایە.

  • بەگوێرەى پێویستییەکانى بەکاریدەهێنین.

  • گەیشتنى بارى نوێى دۆلار هۆکار بوو بۆ زیادکردنى دۆلارى کاش بە گەشتیاران لە دوو هەزارەوە بۆ سێ هەزار دۆلار.

دەربارەى ئەوەى چ کاتێک دۆلار دەگاتە فرۆکەخانەکانى هەولێر و جەلال تاڵەبانى، گوتەبێژى بانکى ناوەندیی عێراق گوتى "دۆلار گەیشتووەتە فرۆکەخانەکانى عێراق و بۆ فرۆکەخانەکانى هەرێمى کوردستانیش دەنێردرێت تاوەکو گەشتیارانى ئەو دوو فڕۆکەخانەیە سوودمەندبن".

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

بەهاى دینار نزمە

ئەنجوومەنى وەزیران بەهاى دۆلارى گۆڕى؛ 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینارە

Loading related news...