ژمارەیەک کەس لە ڕووداوێکدا لە بنکەیەکی سەربازیی کەنەدا بوونە قوربانی

پووختەى هەواڵەکە

  • ژمارەیەک کەس لە ڕووداوێکدا لە بنکەیەکی سەربازیی کەنەدا بوونە قوربانی.

  • بەرپرسانی کەنەدا وردەکاریی ڕووداوەکەیان هێشتا بڵاونەکردووەتەوە.

  • سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: ڕووداوەکە جدییە و ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە.


داڤید مەکگوینیتی، وەزیری بەرگریی کەنەدا، ڕایگەیاند، دڵگرانە کە بەهۆی ئەو ڕووداوەی لە بنکە سەربازییەکە ڕوویداوە، ژمارەیەک کەس بوونەتە قوربانی.


سەرۆکوەزیرانى کەنەدا هاتە سەر خەت

  • ڕووداوەکە کە ڕوویداوە، جدیی بووە.

  • بووەتە هۆی دروستبوونی ئاگرێکی گەورە لە بنکە سەربازییەکە.

    بەرپرسانی کەنەدا تاوەکو ئێستا وردەکارییان لەسەر جۆری ڕووداوەکەی بنکە سەربازییەکەی کەنەدا یاخود ژمارەی قوربانییان ئاشكرانەکردووە، تەنیا ئەوە نەبێت کە گیانلەدەستدان و برینداریش تۆمار کراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت کە لە چەند کاتژمێری داهاتوو وردەکاریی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بڵاوبکرێتەوە.

    بنکەکە بەناوی واینڕایتە لە کەنەدا و نزیکەی200 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێدمۆنتۆن دوورە.

یەسنا ئومێد

Sun Oct 18 2026

Loading related news...