حەوت پزیشکی کورد لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی یەکەم بوون

پووختەى هەواڵ

  • 52 پزیشک لە وڵاتانی عەرەبیدا هەڵبژێردراون بۆ بەشداربوون لە ئاهەنگى دەرچوون و ڕێزلێنانەکە.

  • ئەم پزیشکانە هەر یەکێکیان لە پسپۆڕییەکی پزیشکی یەکەم بوون.


لە کۆی 52 پزیشکی دەرچووی یەکەمی بۆردی عەرەبیی ساڵی 2025، حەوتیان کوردن و هەریەکێکیان لە پسپۆڕییەکی جیاوازدا یەکەم بوون.


نووسراوێکی فەرمیی ئەنجوومەنی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستییەکان:

ئەمڕۆ 11ـی تشرینى دووەم لە باڵەخانەی سەرەکیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی ئاهەنگی دەرچوون و ڕێزلێنان بۆ دەرچووە یەکەمەکانی خولی ساڵی 2025 کرا.

لەم بۆنە تایبەتەدا حەوت پزیشکی کورد بەشدارن کە پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە لە پسپۆڕییەکەی خۆیاندا.

ناوی پزیشکە کوردە یەکەمەکان:

  • د. بەیار عەبدوڵا ئەحمەد، پزیشکی پسپۆڕی وردی نەشتەرگەریی میزەڕۆی منداڵان

  • د. هێرش قادر حەمەدئەمین، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی

  • د. زاریا شێروان مەحمود، پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون

  • د. هێلین بورهان دەروێش، پزیشکی پسپۆڕی پێست

  • د. هەورین عوسمان نووری، پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری

  • د. عومەر لوقمان سیامەند، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان

  • د. عەلی ئیبراهیم حەسەن، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی میزەڕۆ

گران جاف

Wed Nov 11 2026

Loading related news...