
دەکرێت بەهۆکاری بوونی کێشە لە تەندروستیی دایک و کۆرپەوە نەشتەرگەریی منداڵبوون ئەنجام بدرێت.
واباشترە ئەگەر دووگیانیی خانمەکە دووانە یان زیاتر بوو، منداڵبوونەکە بە نەشتەرگەری ئەنجام بدرێت.
ئێستا بەشێکی زۆر لە خانمانی دووگیان ئارەزوو دەکەن بە نەشتەرگەری منداڵیان ببێت، بەڵام پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون ڕوونی دەکاتەوە, تەنیا لە چەند حاڵەتێکی پێویستدا دەبێت منداڵبوون لە ڕێگەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە بێت.
کێشەکانی پەیوەندیدار بە کۆرپەلە:
بەرەوپێشنەچوونی ژان، واتا سەرەڕای هەبوونی ژان, ملی منداڵدان هێشتا بەباشی ناکرێتەوە یان سەری کۆرپەلەکە نایەتە خوارەوە.
نالەباریی شێوازی وەستانی کۆرپەلەکە.
ناهەمواریی تەندروستیی کۆرپەلە: کاتێک لێدانی دڵی منداڵەکە کەم دەبێتەوە یان ئۆکسجینی کەمی بۆ دەچێت.
کێشی زۆری جەستەی کۆرپەلە.
دووگیانیی دووانە یان زیاتر.
حەوزی خانمەکە زۆر تەسک بێت
نەخۆشی درێژخایەنی دایک: وەک نەخۆشییەکانی دڵ، بەرزەفشاری خوێن و شەکرەی کۆنتڕۆڵنەکراو
هەوکردنی چالاکی کۆئەندامی زاوزێی دایک
نەشتەرگەیی پێشووی منداڵدان
بوونی وێڵاش لە بەشی خوارەوەی منداڵدان بەجۆرێک ملی منداڵدانی داپۆشیبێت.
لێبوونەوەی پێشوەختەی وێڵاش لە منداڵدان.
هاتنە دەرەوەی ناوکەپەتک لە ملی منداڵدانەوە، ئەمەش کاریگەری دەخاتەسەر چوونی خوێن بۆ کۆرپەلە.
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
چ کاتێک نەشتەرگەری بۆ لاربردنی گرێی منداڵدان دەکرێت؟ | CHANNEL8
