
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە دوای هێرشەکانی 7ـی ئۆکتۆبەری حەماس و دەستپێکردنی جەنگ لە بەرە جیاوازەکان، 65 هەزار پێگەیان لە کەرتی غەززە و 28 هەزار لە لوبنان و سووریا و نزیکەی چوار هەزار و 500 ئامانج لە ئێران و نزیکەی 80 ئامانجیان لە یەمەن بۆردوومانکردووە.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا وردەکارییەکان دەربارەی سرووشتی ئامانجەکان و زیانەکان نەخراونەتەڕوو، تەنیا ئاماژە بەوەکراوە کە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا 970 سەربازی ئیسرائیلی لە ئەرکدا کوژراون، ئەمە جگە لە کوژرانی هەزار و 200 هاوڵاتیی ئیسرائیلی.
بەگوێرەی داتای سوپای ئیسرائیل، لە کاتی هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەردا، نزیکەی شەش هەزار چەکداری حەماس و گرووپە چەکدارەکانی دیکە لە غەززەوە چوونەتە ناو ئیسرائیلەوە، تاوەکو ئێستاش نزیکەی چوار هەزاریان کوژراون و گەڕان بەدوای دوو هەزارەکەی دیکەدا بەردەوامە.
لە دوای هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەرەوە، واتە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، ئیسرائیل لە چەندین بەرەدا لە شەڕدا بووە، دیارترینیان شەڕی لوبنان دژ بە حیزبوڵا، شەڕی حەماس لە غەززە و جەنگی ڕاستەوخۆی ئێران، ئەمە جگە لە هێرش و بۆردوومانە ناوبەناوەکان لە سووریا و یەمەن.
قەتەڕ: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کێڵگەکانی غاز نابەرپرسیارانەیە
لە چوار مانگدا بەهۆی هێرشی ئیسرائیل چوار هەزار و 278 لوبنانی کوژراون

.jpg)

.jpg)
