لە چوار مانگدا بەهۆی هێرشی ئیسرائیل چوار هەزار و 278 لوبنانی کوژراون
تەندروستیی لوبنان ئاشکرایکرد، لە ئازاری ئەمساڵەوە بەهۆی هێرشی سوپای ئیسرئیلەوە، ڕۆژانە 35 هاوڵاتیی وڵاتەکەیان کوژراون و زیاتر لە 12 هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە دوو ئازارەوە زیاتر لە چوار هەزار کەس کوژراون
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، لە دووی ئازاری ئەمساڵەوە، بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، چوار هەزار و 278 هاوڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون.
مانگانە زیاتر لە هەزار کەس کوژراون
بەو جۆرەش لە چوار مانگی ڕابردوودا، مانگانە هەزار و 69 و ڕۆژانە 35 لوبنانی بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە کوژراون.
ژمارەی بریندارەکانی لوبنان لە ماوەی چوار مانگدا
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل لەو چوار مانگەدا، 12 هەزار و 196 لوبنانی بریندار بوون، کە ڕۆژانە دەکاتە برینداربوونی سێ هەزار و 49 کەس.
سەرەڕای ئاگربەستەکانی مانگی نیسان و ئایار، سوپای ئیسرائیل بەردەوام بووە لە هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان و ئیسرائیلیش حیزبوڵا بە هێرش و مەترسیی بۆ سەر وڵاتەکەی ناو دەبات.
2 کاتژمێر پێش ئێستا