12 کاتژمێر پێش ئێستا

شارەوانیى هەولێر: کڕین و فرۆشتن بە زەویی فەرمانبەران قەدەغەیە

لە ڕاگەیێنراوى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هاتووە، بە هەموو شێوەیەک کڕین و فرۆشتن بە زەوی فەرمانبەران و زەویە کارتەکان ڕێگەپێدراو نییە و پێچەوانەی یاسا و ڕێنماییەکانە، ئەم قەدەغەکردنە بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی سەرجەم مامەڵە و ڕێکارە یاساییەکانی تۆمارکردن و وەرگرتنی وێنەی تۆماری فەرمی و سەربەخۆ تەواو دەبێت، پاش تەواوبوونی ڕێکارەکان، زەوییەکە دەبێتە موڵکی سەربەخۆی فەرمانبەرەکە و ئەوکات مافی کڕین و فرۆشتنی هەیە.

ئاکن گویرلەک، وەزیری دادی تورکیا

وەزیری دادی تورکیا: دۆسیەی بکەر نادیارەکان یەکلادەکەینەوە

ئاکن گویرلەک، وەزیری دادی تورکیا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕایگەیاند، بەردەوامن لە یەکلاکردنەوەی دۆسیەی بکەر نادیارەکان، کە تایبەتە بە دۆسیەی ئەو کەسانەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا کوژراون یان بریندارکراون و بکوژ و تاوانبارەکان نادیارن.

06/10/2026
کارەبای سلێمانی هۆکارەکانی کوژانەوە کارەبای هاوبەشەکان بڵاودەکاتەوە.

کارەبای سلێمانی هۆشداری بە هاوبەشانی کارەبا دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی، لە ڕوونکردنەوەیەکدا لە بارەى کوژانەوەی کارەبای ماڵان دەڵێت، دوای دەرچوونی پسوڵەی مانگانە و دوای 50 ڕۆژ لە دابەزینی لە سیستمی ئی پسوڵە، ئەگەر هاوبەش پارە نەدات، کارەباکەی دەکوژێتەوە.

06/10/2026
بەشێک لە حاجیانی هەرێمی کوردستان بە ئاڵای کوردستانەوە لە بەرامبەر کێوی ئوحود
وێنە: ئەرشیف

کەناڵ8 بەدواداچوون بۆ زیادکردنى ژمارەى حاجییانى هەرێمى کوردستان دەکات

کاروان ستوونى، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرە بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ماوەى چەند ساڵێکە داوایان لە دەستەى حەجى عێراقى کردووە ژمارەى حاجییانى هەرێمى کوردستان بۆ هەر ساڵێک زیاد بکەن، ئەگەرچى باس لەوەکراوە کە 345 کەس بۆ هەرساڵێک زیادکراوە بەڵام تاوەکو ئێستا بەنوسراوى فەرمى بەدەستیان نەگەیشتووە.

06/10/2026
درۆنێک بۆ ئاگرکوژاندنەوە

وەزارەتی ناوخۆ درۆنی پێشکەوتووی بۆ بەرگریی شارستانی و هاتوچۆی هەولێر دابینکرد

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، یەکێک لە درۆنەکان بۆ ئاگرکوژاندنەوە بەکاردێت و چوار کاتژمێر توانای فڕینی هەیە و دەتوانێت بۆ زیاتر لە سێ هەزار و 500  مەتر بەرزببێتەوە و 300 کیلۆگرام بار هەڵبگرێت، جگە لەوەی دەتوانێت بە سۆندە ئاو بۆ زیاتر لە سێ هەزار مەتر بەرزبکاتەوە.

06/10/2026

ئاسایشی هەولێر: سەنعان بە ڕووداوى هاتوچۆ گیانى لە دەستداوە نەک بە تەور

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ساتى ڕووداوەکەى لە ديمەنى کامێراکانى چاودێرى و  دەستگیرکردنى تۆمەتبارەکە بڵاوکردەوە.

06/10/2026
کۆبوونەوەیەکی پێشتری شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ

سبەی شاندی باڵای دانوستانکاری هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی شاندی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

06/10/2026