هەڵۆ و ئەسپەکەى باکووری کوردستان پێشەنگی دوو خولی تورکیان

عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • ئامەدسپۆر هەروەکو دروشمەکەى، ئەو هەڵۆ بەرزەفڕە کوردییەیە دوو مانگە بەسەر ئاسمانی خولی نایابی تورکیادا دەفڕێت.
  • موشسپۆریش وەک ئەسپێکی کوردی ڕەسەن، بەنێو یاریگەکانی خولی پلە دووی تورکیادا تاویسەندووە.
  • بە هەردووکیانەوە دەستیان بەسەر ئاسمان و یاریگاکانی خولەکانی تورکیادا گرتووە.

ئامەدسپۆر و موشسپۆر، پێشەنگی خولی نایاب و خولی پلە دووی تورکیان و ئەوەی مایەی سەرنجە، ژمارەی خاڵ، بردنەوە، یەکسانبوون و گۆڵەکانیشیان وەک یەکە.


خاڵەکان و یارییەکانى ئامەدسپۆر و مووشسپۆر

  • یانەی ئامەدسپۆر پێشەنگی خولی نایابی تورکیایە و 15 خاڵی هەیە.
  • موشسپۆر پێشەنگی خولی پلە دووی تورکیایە و خاوەنی 15 خاڵە.
  • ئامەدسپۆر و موشسپۆر هاوشێوەی یەکدی، چوار بردنەوە و یەکسانبوونێکیان هەیە.
  • ئەوەی مایەی سەرنجە، هەریەکەیان 15 گۆڵیان لە یانەکانی بەرامبەریان کردووە و حەوت گۆڵیان لێکراوە،
  • هەردووکیان جیاوازیی گۆڵەکانیان (+8) خاڵە، کە مەبەست لێی جیاوازی گۆڵکردن و گۆڵ لێکردنە.

ئامەدسپۆر ڕۆژی 10ـی ئەم مانگە ڕووبەڕووی یانەی گەنچلەربیرلیغى شاری ئەنقەرە دەبێتەوە و دەیەوێت باڵادەستیی خۆی بەسەر یانە گەورەکانی تورکیادا بسەپێنێت. خەونی ئامەدسپۆر گەیشتنە بە خولە گەورەکانی ئەورووپا.

هەمان ڕۆژ یانەی موشسپۆریش ڕووبەڕووی یانەی کاستامۆنۆسپۆر دەبێتەوە و دەیەوێت خەونی گەیشتن بە خولی پلە یەک و خولی نایاب بەدیبهێنێت و لە سوپەرلیگى تورکیا، هەڵۆ و ئەسپەکان یەکبگرن.

ئامەدسپۆر پێشەنگی خولی نایاب

بردنەوە؛ 4

یەکسانبوون؛ 1

گۆڵکردن؛ 15

گۆڵ لێکردن؛ 7

جیاوازى؛ +8

خاڵ؛ 13

+++

موشسپۆر پێشەنگی خولی پلە دوو

بردنەوە؛ 4

یەکسانبوون؛ 1

گۆڵکردن؛ 15

گۆڵ لێکردن؛ 7

جیاوازى؛ +8

خاڵ؛ 13

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

ئامەدسپۆر بوو بە پێشەنگی خولی سوپەرلیگی تورکیا

هەژمارەکانی ڕۆهان سەفۆ لەدوای وتنی گۆرانییەک بۆ ئامەدسپۆر داخران

عەدنان ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا