
ئاگادارییەک بۆ جوتیارانی سلێمانی؛ ئەمڕۆ چەکی پارەی گەنم دابەش دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی جووتیاران ئاگادار دەکاتەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان، ئەمەش وەک بەشێک لە پارەی گەنمی ساڵی 2025.
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی پەتاتەیە و جووتیاران باس لە کەمبوونەوەی بەرهەمەکە دەکەن
لە ڕۆژی جیهانیی پەتاتەدا، جووتیاران لە هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی بارانبارینی زۆر و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەوە بەرهەمەکانیان کەمی کردووە، هاوکات وەزارەتی کشتوکاڵیش پلانەکانی بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ لە ڕێگەی کارگە پیشەسازییەکان و بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەخاتەڕوو.
30/05/2026
ساڵانە سێ بۆ چوار هەزار تۆن چەرەس هاوردەى هەرێمى کوردستان دەکرێت
لە جەژنەکانی ڕەمەزان و قورباندا، خواست لەسەر کڕینی چەرەس، نوقڵ و چکڵێت زیاد دەکات، هەرێمى کوردستان ساڵانە بە سەدان تۆن لە شەش وڵاتەوە هاوردە دەکرێت.
25/05/2026
وەرزی زێڕینی بەروبوومى خۆماڵی دەستیپێکرد
بەشێک لە بەروبوومی خۆماڵی هەرێمی کوردستان پێگەیشتووە و کاسبکارانی عەلوەی هەولێر داوا لە وەزارەتى کشتوکاڵ و بەغداد دەکەن ڕێگرى لەبەردەم هەناردەى بەروبوومى بۆ ناوچەکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق لابەرن.
25/05/2026
پێویست ناکات سەوزە و میوە کۆگا بکەن؛ عەلوەی سلێمانی لە دووەم ڕۆژی جەژنەوە دەکرێتەوە
سەندیکای عەلوەی سلێمانی بڕیاریداوە بەهۆی زۆریی بەروبوومی ناوخۆیی و ڕێگریکردن لە خراپبوونیان، دەرگای عەلوە پێش وادەی ساڵانی ڕابردوو بە ڕووی فرۆشیاران و هاوڵاتییاندا بکاتەوە.
25/05/2026
وەزارەتی کشتوکاڵ: هەر ئاژەڵێک لە پشکنین دەرنەچوو لە ناویدەبەین
رزگار حەمە خدر، ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە کەناڵ 8ـی ڕاگەیاند، ڕێگەنادرێت جگە لە سەربڕخانەکان لە هیچ شوێنێکی دیکە ئاژەڵ سەرببڕدرێت و بێ پشکنین بکرێتە قوربانی، چونکە هەر چوار پارێزگاکە و ئیدارە سەربەخۆکان، کوشتارگە بۆ پشکین و سەربڕینی ئاژەڵ هەیە.
22/05/2026
94 سانتیمەتر ماوە بەنداوى دووکان سەرڕێژبێت
بەڕێوەبەرى بەنداوى دووکان ڕایگەیاند، 94 سانتیمەتر ماوە بۆئەوەى بەنداوەکە سەر ڕێژبێت و ئاو بگاتە دەرچەى بێڵماوسەکە.
22/05/2026